مەسرور بارزانی و فەخری کەریم ئەرکە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
ئهمڕۆ پێنج شەممە 21/2/2019، مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و فەخری كەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا، باسیان لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
له دیدارهكهیاندا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پەلەکردن لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان و گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراتیی کوردستانەوە.
جەختیش لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی ریفۆرم و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانە، بە شێوەیەک كه بتوانێ کاراتر خزمەتگوزاریی و پێداویستییە بنەڕەتییەکان پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.
مەسرور بارزانی و فەخری کەریم ئەرکە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکەن Masrour Barzani
مەسرور بارزانی و فەخری کەریم ئەرکە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
ئهمڕۆ پێنج شەممە 21/2/2019، مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و فەخری كەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا، باسیان لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
له دیدارهكهیاندا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پەلەکردن لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان و گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراتیی کوردستانەوە.
جەختیش لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی ریفۆرم و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانە، بە شێوەیەک كه بتوانێ کاراتر خزمەتگوزاریی و پێداویستییە بنەڕەتییەکان پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.
No comments:
Post a Comment