Monday, February 25, 2019

Masrour barzaniمەسرور بارزانی پێویستە لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەستووری عێراق حەکەم بێت




مه‌سرور بارزانی: پێویستە گەرەنتی ماف و ئاسایشی گەلی کورد لە سووریا بكرێت


ئەمرۆ دووشەممە 25/2/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و شاندی یاوه‌ری، له‌باره‌ی پەرەسەندنەکانی رەوشی سوریا، بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات، جەختی لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسیانەی رەوشەکە بە بەشداری نوێنەری گشت پێکهاتەکان کردەوە و رایگەیاند: "پێویستە لە گفتوگۆکاندا گەرەنتی ماف و ئاسایشی گەلی کورد لەو وڵاتەدا بدرێت".

لەو دیدارێكدا كه‌ ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییەكانی ناوچه‌كه‌  ئاڵۆگۆڕ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و روسیا له‌ گشت بواره‌كان کرایەوە.

وێڕای روونکردنەوەی بایەخی تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی حکوومەتی فیدراڵ، تیشکخرایە سەر میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، پەیوەست بەوە مەسرور بارزانی دووپاتی لە خواستی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە پابه‌ندبوون و جێبەجێ کردنی دەستوورە وه‌ك رێگه‌چاره‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و رایگەیاند، پێویستە لە یەکلاییکردنەوەی پرسەکان دەستوور حەکەم بێت.

پەرەسەندن و زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش و مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بە ناو و شێوازی جیاوە بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو، لەمبارەوە مەسرور بارزانی رایگەیاند، پێویستە بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی کاری جدی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر، هاوکات دەبێت شەڕی هزری توندڕۆیی لە ئاستە جیاوازەکاندا دەست پێ بکرێت.

هەوڵ و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوڵترکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

No comments:

Post a Comment