مەسرور بارزانی لە میونشن لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە Masrour Barzani
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بڕیار بەدەستدانی وڵاتانی جیهان ئەنجام داوە.
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، مەسرور بارزانی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری بەرگری بەریتانیا کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی دیدارەکانی، بڕیارە مەسرور بارزانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایهری 2019، مهسرور بارزانی لهگهڵ ههریهك له سێرگی لاڤرۆف، وهزیری دهرهوهی رووسیا، فالح فهیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارهیهك پهرلهمانتاری ئهڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازهكان كۆبووهوه.
No comments:
Post a Comment