مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه Masrour Barzani
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌شداره، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه باسیان له رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش كردووه و، گرنگیان به توانا و هونه‌ره جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گرنگ وه‌سف كردووه.
ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه، له‌وانه‌ش: نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش، بڕیاره کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆببێتەوە.
دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
No comments:
Post a Comment