Saturday, February 16, 2019

مەسرور بارزانی و ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوە Masrour Barzani




ئه‌مڕۆ 16/2/2019، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

له‌ باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، بارزان حه‌سن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌رقاش، بۆ ئه‌مڕۆ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بێت‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی جیهان له‌ میونشن.

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه‌ش: وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا, نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.   

No comments:

Post a Comment