مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌راڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیيه‌كانی ئه‌مه‌ريكا له عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.
له‌م دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا، پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی رەوشی رۆژهەڵاتی فورات لە سووریا مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بە پێویست دەزانرێت هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بگەنە رێککەوتن و لێک تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر کۆی پرسەکان بۆئەوەی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێت.
هەر لەو دیداره جموجۆڵەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و تیشکخرایە سەر میکانیزمەکانی رێگەگرتن لە گەشەکردنی زیاتری گرووپە تیرۆریستيیەکان لەو ناوچانەدا.
No comments:
Post a Comment