مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی گرنگی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان (ناوچه جێناكۆكه‌كان).
مه‌سرور بارزانی روونیشی كرده‌وه، كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار زیادیان كردووه‌ته‌وه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و فكری توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه، پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی هه‌یه.
له باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووكیش، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی سووریا و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی تاووتوێ كرا.
No comments:
Post a Comment