Saturday, February 16, 2019

Masrour barzaniمەسروور بارزانی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە




لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ و لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، بڕیارە مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.‌

 له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیدا، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا كۆده‌بێته‌وه‌ و پێش ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment