Tuesday, February 5, 2019

مەسرور بارزانی پێویستە دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوە Masrour Barzani





مه‌سرور بارزانی: هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە


ئەمرۆ 5/2/2019 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا کە خاتوو باربارا وۆڵف, كونسولی ئه‌ڵمانیا له‌ هەولێر ئامادە بوو، پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا و دوا پەرەسەندنی رەوشی دەڤەرەکە تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی رۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشکەوتوو له‌ هه‌ولێر و پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند، جەختیشي لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە، راوێژ و ئەزموونی وڵاتانی دۆست لەو پرسە بە پێویست دەزانێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئەلمانیا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ گرینگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رۆڵ و پێگەی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له‌ فرا‌وانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكان ده‌كات و لە هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشێکە لە ئەرکی وڵاتەکەمان بەرامبەر رۆڵ و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر لە هەندێ ناوچە و هه‌ماهه‌نگیی‌ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رەوشی کەرکووک بەتایبەتی خرایە بەرباس، پەیوەست بەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لە ئاماژەیەکدا بۆ میکانیزمی چارەسەری رەوشی ئەو ناوچانە بە پێویستی زانی بە ڕەچاوکردنی دەستوور دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و گفتوگۆكانی نێوان لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.







No comments:

Post a Comment