مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گاڤن ولیامسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه گاڤن ولیامسن، وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گوتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو و هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان گه‌لی كوردستان و به‌ریتانیا هه‌بووه و له هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی: "جەختمان لە هاوڕێیەتی و پەیوەندییە بەهێزەکانمان کردەوە".
دەشڵێت: "لەبارەی داعش، هاوبۆچوون بووین لەوەی، ئەو رێکخراوە هێشتا مەترسییە بۆ عێراق و سووریا و بەرەنگاربوونەوەیشی پێویستی بە هەوڵی بەردەوامیی جیهانی هەیە".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و وەزیری دەرەوەی ئێران، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
No comments:
Post a Comment