مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆكی ره‌وتی ئه‌لغه‌دی سووری كۆبووه‌وه و شه‌ڕ و پێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه جیاجیاكانی سووریا و رژێمی سووریا و تیرۆریستانی داعش تاووتوێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا، بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕ و پێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه جیاجیاكانی سووریا و رژێمی سووریا له‌لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه گفتوگۆكرا.
له‌و دیداره‌دا مه‌سرور بارزانی باسی له شه‌ڕی داعش و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و زیاتربوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و هۆكاره‌كان كرد و رایگه‌یاند، سیستمی سیاسی كارپێكرا و گه‌نده‌ڵی و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان هۆكارگه‌لێكن و ئاماژه‌ی به لێپسراوێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ رێگه گرتن له تیرۆریستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا به تایبه‌تی له شه‌ڕی تیرۆریستان جه‌ختی لێكرایه‌وه به‌و پێیه‌ی شه‌ڕی داعش، شه‌ڕێكی جیهانییه و به‌ته‌نيا په‌یوه‌ست به ناوچه‌یه‌ك یا لایه‌نێكه‌وه نییه.