ئه‌مڕۆ 21/11/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڤیكتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆكرانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئۆكرانیا تاوتوێكرا و جه‌خت له فره‌وانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاسایش و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا كرایه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، هیوای به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی خواست و هانی باڵیۆزی ئۆكرانیایدا له میانه‌ی بوونی دیپلۆماسیان له هه‌ولێر كار بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بكات، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاره‌كاندا هیوای ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق خواست و رایگه‌یاند، چاومان له‌وه‌یه قۆناخی سه‌خت و دژواری په‌یوه‌ندییه‌كان تێپه‌ڕێت، كه پێشتر هه‌بوو.
No comments:
Post a Comment