مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە گراهام فرانكلین سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس كرد و دۆخی ئاواره‌كانییان تاووتوێكرد.
لەو دیداره‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان كرا.
مه‌سروور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه ئایینییه‌كان ئالوگۆڕكرا، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێد و ماڵی خۆیان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه خالید جه‌مال ئه‌لبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئایینی مه‌سیحی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كلتووره، به‌رز هه‌ڵسه‌نگێندرا.
گراهام فرانكلین سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس، هاوڕێییه‌كی نزیكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونیشی، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ تره‌مپ خواست.
پێشتریش له رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه‌وه، گراهام فرانكلین، هاوكارییه‌كی زۆری مرۆیی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان حه‌وابوونه‌وه.
No comments:
Post a Comment