مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه و پێشڤه‌چوونه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له عێراق و سووریا تاووتوێكرد.
ئه‌مڕۆ 7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سووریا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه به‌گشتی و پێداچوونه‌وه به پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا تاووتوێكرد.
مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هیوای خواست سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ بكات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هاوكاری به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتوون.
میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
No comments:
Post a Comment