Sunday, November 18, 2018

مه‌سروور بارزانی و كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وشی ئاواره‌كانیان تاووتوێ كرد




مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، پێشوازی له‌ تۆماس گارێت، كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا كرد و ره‌وشی ئاواره‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایان تاووتوێ كرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای تیشكخستنه‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌، ئازادی ئایینی و ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا تاووتوێ كران و زیاتركردنی فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ جه‌ختی لێكرایه‌وه‌، كه‌ به‌ هۆی توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ گارێت سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رامبه‌ر حه‌وانه‌وه‌ و ئاسانكاری كردن بۆ ئاواره‌كان و ئاماژه‌یدا به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی به‌رز نرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر ره‌وش و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ زێدی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌‌ گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان بكرێت به‌ گرینگ زانرا‌.

No comments:

Post a Comment