رۆژی سێشەممە 2019/9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ لا کامرا، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی جموجۆلی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جیددین بۆ سەرناوچەکە و رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش. روونیشکردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەریی ئەرێنی دەبێت بۆ س
No comments:
Post a Comment