Wednesday, December 5, 2018

مه‌سروور بارزانی و ئه‌حمه‌د جه‌ربا ره‌وشی سووریا و شه‌ڕی داعش تاووتوێ ده‌كه‌ن Masrour Barzani



مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆكی ره‌وتی ئه‌لغه‌دی سووری كۆبووه‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه‌ جیاجیاكانی سووریا و رژێمی سووریا و تیرۆریستانی داعش تاووتوێ كرا.

له ‌دیداره‌كه‌دا، بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕ و پێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه‌ جیاجیاكانی سووریا و رژێمی سووریا له‌لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ گفتوگۆكرا.

شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا به‌ناوی خۆی و ره‌وته‌كه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی كرد بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌یدا بۆ خواست و دووپاتی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بیروبۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی سوریای دراوسێ خسته‌ڕوو و هانی گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دا تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆخه‌كه،‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به‌ بوون و رۆڵی خۆی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بڕیاره‌ سیاسیه‌كاندا بكات.

No comments:

Post a Comment