وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پێشکەوتنانە دەربڕی، کە لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون و باسی لە مەبەستی سەردانەکەی کرد، کە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و ئابوری، لە پەیوەست بەم بابەتەشەوە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکیان لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە بە سەرەتایەکی ئەرێنی ھەژمار کرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 11/12/2018 مهسرور بارزانی راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پێشوازی له ریک پێری، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاندی یاوهری كرد.
له دیدارێكدا، کە دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەبوو، دوا پهرهسهندنەکانی ناوچهكه و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا لە گشت بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری وزە تاوتوێكرا.
لە سەرەتای دیدارەکە وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پێشکەوتنانە دەربڕی، کە لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون و باسی لە مەبەستی سەردانەکەی کرد، کە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و ئابوری، لە پەیوەست بەم بابەتەشەوە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکیان لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە بە سەرەتایەکی ئەرێنی ھەژمار کرد.
لەلای خۆیەوە مەسرور بارزانی سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانەکانی ئەمریکا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا، درێژەدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە گشت بوارەکان لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دایە، دووپاتی کردەوە، کە بە هاوکاری هاوبەشەکان کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و پێشکەوتوو دەکەن.
ھەروەھا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بە شێوەیەکی کرداری سود لە رێکەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمەریکا و عێراق وەرگرێت بە تایبەت لە بواری کەرتەکانی وزە و ئابوری و چاکسازی.
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەگەڵ بەغدا راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان روونیکردەوە، کە لە گفتوگۆکردن و دیالۆگ بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەری گشت کێشەکان.
تاوتوێکردنی پرسی تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازی و ریفۆرمی ئابووری چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان مهسرور بارزانی و ریک پێری بوو.
No comments:
Post a Comment