مه‌سروور بارزانی: لاپەڕەیەکی تازە له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ڵدراوه‌ته‌وه
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، لەگەڵ جۆن ویڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە قەڵەم دا.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه مارتن وار كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه و هەوڵ و هەنگاوەکانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و هاتنە ئارای قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی، قۆناغی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لەقەلەم دا و هیوای خواست لە ئاییندەیەکی نزیکدا بە گرتنەبەری دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەر پرسە هەڵواسراوەکان چارەسەر بکرێن و زەمینە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێشخستنی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان برەخسێنێت.
باڵیۆزی بەریتانیا، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مەسروور بارزانی بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەیان هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ئاوەدانی و پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێتەوە.
No comments:
Post a Comment