مەسرور بارزانی كەرتی كشتوكاڵ و بەرھەمی نێوخۆیی پێشدەخەین
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ سێشەممە 2019/9/3 پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد.
سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە خەڵکی کوردستان ئومێدى بە کابینەی نوێی حکومەت هەیە و گوتیشی: "پشتیوانیی هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات. لە هەمانکاتدا هاووڵاتیانیش هاوکاری حکومەت بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارنامەکەی جێبەجێ بکات. گوتیشی: "یەکێك لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان وبەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.
No comments:
Post a Comment