Wednesday, February 20, 2019

Masrour barzaniمەسرور بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كۆبوونەوە




Masrour barzaniمەسرور بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كۆبوونەوە
مەسرور بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی ژاپۆن دەكات



ئەمرۆ چوارشەممە 20/2/2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نافومی هاشیمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لەدیدارێکدا، کە کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەولێر ئامادە بوو، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و فراوانکردنی پەیوەندییەکان و دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

مەسرور بارزانی، سوپاسی گەل و حکوومەتی ژاپۆنی کرد بۆ ئه‌و هاوکاری و یارمەتییانەی لە ماوەی رابردوودا، پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لەلای خۆیشیەوە باڵیۆزی ژاپۆن، ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان و بەشداربوون لە پەرەپێدانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی کۆمپانیاکانی ژاپۆن لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان کرا و جەخت کرایەوە، کە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارە بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا.

هەوڵ و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن، بە شێوەیەک لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Tuesday, February 19, 2019

مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پرسه‌ گرنگه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن Masrour Barzani



مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا پرسه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

‏‎ئەمرۆ سێشەممە ١٩-٢-٢٠١٩ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەلێکسەندەر دی کرو، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و کریستۆس ستایلینادیس, کۆمیساری یەکێتیی ئەوڕوپا بۆ یارمەتیی مرۆیی و بەڕێوەبردنی تەنگژەکان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، وێڕای تاوتوێکردنی پەرەسەندن و پێشهاتەکان و کاریگەریی شەڕی تیرۆریستان لە ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دەرفەتی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولا و یارمەتیی مرۆیی و هەماهەنگیی یەکێتیی ئەوڕوپا، خرایە بەرباس.

مەسرور بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی بەلجیکای کرد, لە بەرامبەر هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستاندا و هيواى خواست, ھاوکارییەکانی بەلجیکا و یەکێتیی ئەوڕوپا بۆ ئاوەدانکردنەوە لە ناوچەکەدا و یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستاندا، فراوانتر بکرێت و زەمینەیەکی لە بار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق  بۆ زێدی خۆیان برەخسێندرێت.

لەلای خۆیەوە، جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، پێزانینی هەبوو بەرامبەر قوربانییەکانەکانی هێزی پێشمەرگە و تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی، کە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراقە و رایگەیاند، بۆ ئەوە لێرەن تا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخ و پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی.

لەلای خۆیشیەوە، کۆمیساری یەکێتیی ئەوڕوپا بۆ یارمەتیی مرۆیی و بەڕێوەبردنی تەنگژەکان، ئاماژەی بە رۆڵی هەرێمی کوردستاندا لە داڵدەدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەیی یەکێتیی ئەوڕوپای لە زیاترکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەماهەنگی لە گشت بوارەکان نیشاندا.

Sunday, February 17, 2019

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ رێكخراوی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌كات



به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 66 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندام و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە:
بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان "یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان"، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای لاوانی کوردستان دەکەین، پێویستە وەک هەمیشە لاوانی کوردستان بە مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی و رێزگرتن لە بەها نیشتمانییەکانی دوور لە هزری توندڕۆیی پەروەردە بکەن، بۆ ئەوەی توانا و وزەی لاوانمان لەپێناو پێشکەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتری نیشتمان بێت.
جارێکی دیكه‌ سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم. 
مەسرور بارزانی
 ١٧ی شوباتی ٢٠١٩.

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنى رێکخراوی قوتابيان پیرۆز دەکات


مەسرور بارزانی، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكدا پيرۆزبايى له‌ قوتابيانى كوردستان كرد، به‌ بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى رێكخراوى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان.
ده‌قى په‌يامه‌كه‌:
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
سڵاوی زانست و خەبات
بە بۆنەی 66 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان(یەکێتی قوتابیانی کوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکڕای قوتابیانی کوردستان دەکەین، داواکارین وەک هەمیشە بە پەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لە پێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزکردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی رووناکتر و ئاسوودەتر بۆ خاک و گەلەکەمان لە کارو خەباتی رێکخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.
جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم
مەسرور بارزانی
17ی شوباتی 2019

Saturday, February 16, 2019

لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن

a




مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.

له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ میونشن مه‌سرور بارزانی رایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندین پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاووتوێ كرد.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشمان به‌ چڕی کرد هاوكات ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشمان خسته‌ڕوو.

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ داوه‌تی فه‌رمی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كردووه‌، كه‌ رۆژی هه‌ینی 15ی شوبات ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و رۆژی 17ی مانگیش كۆتایی دێت.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی تاووتوێ كردووه‌.

مەسرور بارزانی و ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوە Masrour Barzani




ئه‌مڕۆ 16/2/2019، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

له‌ باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، بارزان حه‌سن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌رقاش، بۆ ئه‌مڕۆ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بێت‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی جیهان له‌ میونشن.

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه‌ش: وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا, نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.   

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه Masrour Barzani



مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه   Masrour Barzani


ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌شداره‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه‌ باسیان له‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش كردووه‌ و، گرنگیان به‌ توانا و هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ داوه‌ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گرنگ وه‌سف كردووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه‌ش: نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش، بڕیاره‌ کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆببێتەوە.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.