Masrour barzani مەسرور بارزانی و گێر پیدەرسن کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی و گێر پێدەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە.
لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور و بارزانی و گێر پیتەرسن ئەمڕۆ کۆبوونەوە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەش ئەنجام بدات.
هەر ئەمڕۆ و پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
بڕیارە مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌كه، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.