کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن
مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ (15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019) له ميونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه و دواتر له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه مه‌سرور بارزانى له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بوو. باسى په‌يوه‌ندييه مێژووييه‌كانى گه‌له‌كانمان كرد. هه‌روه‌ها باسمان له ره‌وشى سووريا و رێگاكانى زيادكردنى ئاستى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه، سايتى ئاژانسى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، مه‌سرور بارزانى نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به داهاتووى كورد له سووريا ده‌ربڕيوه و جه‌ختيشى له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتى بۆ قه‌يرانى سووريا كردووه‌ته‌وه، كه گره‌نتى پاراستنى ماف و سه‌لامه‌تى كورد له سووريا له خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى هانى رووسياى داوه كه ئه‌و ئامانجانه له رێگه‌ى گفتوگۆوه به‌ديبهێنێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نێردراوى كوردستان24 بۆ كۆنگره‌ى ميونشن، بارزان حه‌سه‌ن، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌سرور بارزانى له ميونشن ده‌ستيان پێكرد و به‌شێك له ديداره‌كان بۆ ميديا بووه و به‌شێكى ديكه‌شى بۆ ميديا نه‌بووه.
گوتيشى: له گرنگترين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى بوو له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، كه له‌سه‌ره‌تادا سێرگى لاڤرۆڤ پرسيارى كرد له مه‌سرور بارزانى ره‌وشى شه‌ڕى داعش چييه له عێراق و له وه‌ڵاميشدا مه‌سرور بارزانى رايگه‌ياند، داعش به ته‌واوى له‌ناو نه‌چووه و پێويسته هاوپه‌يمانان و رووسيا به‌رده‌وام بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.