مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه كه سووننه یان شێعه ئه‌و كاته بڕوایان به عێراقێكى یه‌كگرتوو هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیان حوكمڕان بن بۆیه پێناسه‌یه‌ك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ئارادا نییه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌راپۆرتێكیدا له‌نووسینی لیز سلیدا، به‌ناونیشانی چۆن جه‌نگی دژ به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دووباره نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كێشێته‌وه ئاماژه‌ی به‌لێدوانێكی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه تێیدا ده‌ڵێت پێویست به بڕیارێكی بوێر هه‌یه بۆ بینینی راستیبهكان و رێگه‌دان به‌خه‌ڵك له‌وه‌ى كه بریار بده‌ن چیان ده‌وێت .
مه‌سروور بارزانى راشیگه‌یاندووه كه عێراق پارچه بووه، سونه ئه‌و كاته بڕوایان به عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن ، شیعه‌ش ئه‌و كاته بڕوایان به عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن ، پێناسه‌یه‌ك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ئارادا نییه .
هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تى: هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پاراستنی وڵات به یه‌كگرتوویی دژ به ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك، سه‌ركه‌وتوو نابێت .