Sunday, November 29, 2015
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له باڵیۆزی نۆروێژ له ئ...
مه‌سرور بارزانی: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه ببنه دوو هاوسێی باش
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه29/11/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌خاتوو سیسێڵ برێی بالیۆزی نه‌رویج له‌ئوردن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌تاوتوكرا و شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌كرد له‌تێكشكاندن و پاشه‌كشه‌كردندا به‌تیرۆریستانی داعش.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشمه‌رگه‌توانیویه‌تی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنی و پاشه‌كه‌شی پێ بكات و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی لێ پاك بكاته‌وه، به‌ڵام كۆتایی پێهاتنی ته‌واوه‌تی داعش پێویستی به‌پاڵپشتی و هاوكاری زیاتر هه‌یه‌و پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر پێشمه‌رگه‌پڕ چه‌ك بكات.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی، كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، كه‌رۆژ به‌رۆژ به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه كه‌لێنی نێوان پێكهاته‌كان فره‌وانتر ده‌بێت، له‌وباره‌وه‌راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق پێویسته سه‌یری هۆكاری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان بكرێ و زۆر گرنگه‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بژارده‌ی دیكه‌تاقی بكاته‌وه‌و گوتی: ده‌بێ پێكهاته‌كان به‌گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ كۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه‌ببنه‌دوو هاوسێی باش.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌به‌وه‌درا، كه‌پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگری نه‌كرێت له‌هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان .
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچه‌كه تاوتوكرا و دووپات له‌رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه كرایه‌وه.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment