Saturday, December 5, 2015
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و شاندێكی یا...
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌خالید خۆجه‌سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌عه‌بدولئه‌حه‌د ئه‌ستیفۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سیاسی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوری و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دۆخی سوریا به‌گشتی و ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا كرا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی شاندی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا باسی له‌كارو چالاكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وانی داهاتووی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا له‌ریازی پایته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیا و دۆخی مه‌یدانی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕۆی سوریا كرد. پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌و ئاینده‌ی سوریا و دابینكردنی مافی گشت پێكهاته‌كان كرا.
له‌وباره‌وه‌راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له‌چه‌سپاندنی دیموكراتی و سه‌قامگیری و ئاشتی و مافی پێكهاته‌كان له‌سوریا ده‌كات و رایگه‌یاند، پێویسته‌گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌بێت، كه‌له‌سوریای ئاینده‌دا گشت پێكهاته‌كان به‌مافه‌كانیان ئاشنا ده‌بن و كه‌س په‌راوێز نا‌خرێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌سوریا و ناوچه‌كه‌كرا و دووپات له‌وه‌كرایه‌وه، كه‌هه‌رچه‌نده‌راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌مه‌یدانه‌كه‌دا هه‌ن، كارێكی قوڕسه، به‌ڵام له‌ئێستادا پێویسته‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش له‌پێشه‌وه‌ی كار و هه‌وڵه‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا دا بێت، كه‌ئه‌مڕۆ بۆته‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ گشت جیهان.
Wednesday, December 2, 2015
مه‌سرور بارزانی: ئه‌گه‌ر داعش تێك نه‌شكێندرێ؛ هێرشی تیرۆریستیی زیاتر ده...
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی تی ڤی دووی نۆرویژدا، وێڕای داواكردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نۆ‌رویژ و وڵاتانی ئازاد‌دا، هاوكات گوتی: ده‌مانه‌وێ نۆ‌رویژ هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ترمان بكات و چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی باشتر بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كاریگه‌رترین هێزه، كه له‌بری هه‌مووان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنیدا گوتی: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك، كه له هێلی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه، ئه‌ویش خاوه‌ن خێزان، دایك، باوك، منداڵ و هاوسه‌ره، بۆیه پێویسته به‌و شێوه‌یه بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه چۆن سه‌ربازێكی خۆتان له هێلی پێشه‌وه هاوكاری و پاڵپشتی ده‌كرێ، ئێمه‌ش چاومان له‌وه‌یه پێشمه‌رگه هه‌مان هاوكاری و پاڵپشتی بكرێ له‌لایه‌ن نۆ‌رویژ و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی بڕوایان به دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه و دژی تیرۆر و توندڕۆن.
له‌باره‌ی روودانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی پاریس، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: پار له لێدوانێكمدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیم له‌وه ئاگادار كرده‌وه و گوتم، داعش به ته‌نها هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش.
بۆیه هه‌رچه‌نده‌كی داعش له‌م ناوچه‌یه بمێنێته‌وه، ده‌توانێ میتۆدی جودا په‌ره پێ بدات بۆئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی جیاجیای جیهاندا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌یه‌كی درێژ بوو داعش ئه‌م پلانه‌ی دانا بوو، ته‌نها چاوه‌ڕێی كاتی گونجاوی ده‌كرد، واته ئه‌وان ئاماده‌ییان كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، هیچ گومانی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر داعش تێك نه‌شكێندرێ و له‌ژێر گوشار نه‌مێنێته‌وه هێرشی زیاتر ده‌كات.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی تێكشكاندنێكی خێرای داعش، مه‌سرور بارزانی گوتی: داعش هه‌ر تێكده‌شكێ، ئه‌مه جێی پرسیار نییه، به‌ڵكو ئێمه ته‌نها قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه‌ینێ؟ من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر جیهان ده‌یه‌وێ به خێرایی داعش له‌ناوبچێ، پێویست به پابه‌ندبوونی زیاتری هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه به ته‌نها پشت به خه‌ڵكی خۆجێیی ببه‌سترێ، ئه‌مه درێژه ده‌كێشێ، به‌مه‌ش داعش ده‌توانێ نه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌م ناوچه‌یه بكات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه ده‌بێت بۆ سه‌رتاپای جیهان.
هه‌روه‌ها به بڕوای من داعش ئاینده‌ی نییه، به‌ڵام هه‌ر چه‌نده‌كی بمێنێته‌وه ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر دروست بكات.
Sunday, November 29, 2015
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له باڵیۆزی نۆروێژ له ئ...
مه‌سرور بارزانی: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه ببنه دوو هاوسێی باش
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه29/11/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌خاتوو سیسێڵ برێی بالیۆزی نه‌رویج له‌ئوردن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌تاوتوكرا و شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌كرد له‌تێكشكاندن و پاشه‌كشه‌كردندا به‌تیرۆریستانی داعش.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشمه‌رگه‌توانیویه‌تی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنی و پاشه‌كه‌شی پێ بكات و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی لێ پاك بكاته‌وه، به‌ڵام كۆتایی پێهاتنی ته‌واوه‌تی داعش پێویستی به‌پاڵپشتی و هاوكاری زیاتر هه‌یه‌و پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر پێشمه‌رگه‌پڕ چه‌ك بكات.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی، كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، كه‌رۆژ به‌رۆژ به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه كه‌لێنی نێوان پێكهاته‌كان فره‌وانتر ده‌بێت، له‌وباره‌وه‌راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق پێویسته سه‌یری هۆكاری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان بكرێ و زۆر گرنگه‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بژارده‌ی دیكه‌تاقی بكاته‌وه‌و گوتی: ده‌بێ پێكهاته‌كان به‌گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ كۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه‌ببنه‌دوو هاوسێی باش.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌به‌وه‌درا، كه‌پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگری نه‌كرێت له‌هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان .
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچه‌كه تاوتوكرا و دووپات له‌رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه كرایه‌وه.
Saturday, November 28, 2015
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگری...
مەسرور بارزانی: دەبێت پێش ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ رێککەوتن لە سەر رەوشی ئیداری و سەربازییی ئەم پارێزگایە بکرێت
خالید عوبێدی: بەربەستەکانی بەردەم هاوکاریی پێشمەرگە سیاسین
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ شه‌ممه 28/11/2015 به‌ڕێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە خالید عوبێدی وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق کرد. لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکانی دەڤەرەکە و چۆنیەتی هەماهەنگیی نێوان دامودەزگا سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
لەم دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر بابەتی رزگارکردنی موسڵ و وەزیری بەرگریی عێراق ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شنگالی بە سەرکەوتنێکی گەورە پێناسە کرد کە کاریگەریی زۆری لە سەر پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ دەبێت.
هەر پەیوەست بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە هەرێم تەنیا مامەلە لەگەل هێزە فەرمی و دەستورییەکانی عێراقدا دەکات چونکە ئەم هێزانە نابنە هۆی ورووژاندنی هەستیاریی تایفی. لە بارەی بەشداریی پێشمەرگەش لەم ئۆپەراسیۆنەدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش ڕوونی کردەوە کە پێشمەرگە هێزێکی کاریگەری سەر زەوییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بۆیە هاوکار دەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لە هەر ناوچەیەک کە پێویست بکات، بەڵام مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە قۆناغی دوای رزگار کردنی موسڵیش بۆ هەرێم گرنگە و دەبێت پێشتر ڕوون ببێت و رێکەوتن هەبێت کە پێشمەرگە لە چ دەڤەر و هێلێک جێگیر دەبێت و چۆن ئیدارەیەکی هاوسەنگ بۆ ئەم پارێزگایە دادەنرێت بەجۆرێک هەلەکانی ڕابردوو بەرامبەر بە پێکهاتە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە دووبارە نەبنەوە.
لە میانەی ئەم دیدارەدا وەزیری بەرگری توانا و قارەمانێتی پێشمەرگەی بە بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاریی بەغدا بۆ پێشمەرگە لە ئاستی پێویست نەبووە و هیوای خواست بەربەستە سیاسییەکانی بەردەم هاوکاریی پێشمەرگە لابدرێن.
Wednesday, November 4, 2015
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تو...
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/11/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە فەرەیدوون سینیرلی ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد، كه له ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار پێكهاتبوو.
لە دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئه‌و دیداره دەربڕی. له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵكی توركیا كرد، كە سەركەوتووانە كۆتاییان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەیان هێنا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دوا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی ئاشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه و توركیا تاوتوكرا و دووپات له به‌رده‌وامبوون و زیاتر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كان كرایه‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوولادا هه‌یه.
Wednesday, September 30, 2015
مه‌سرور بارزانی پێشوازیى له كونسوڵی گشتیی سودان له هه‌رێمى كوردستان كر...
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسولی گشتیی سودان کرد
ئەمرۆ 30-09-2015 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێز یاسین عێوەز کۆنسولی گشتیی سودان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا کونسولی سودان تیشکی خستە سەر گرینگیی پەیوەندییەکانی هەرێم و وڵاتی سودان و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەیان وەک فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیری دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و بۆیە بەلایانەوە گرینگە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن. هەر لەم بوارەدا کۆنسولی سودان ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان بووەتە دورگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و بەو چەندەش هەرێمی کوردستان سەروەرییەکی مێژوویی تۆمار کردووە. هەروەها بەرێز عەوێز ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی بە بەرز نرخاند کە توانیویانە ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەم ناوچە پڕ لە کێشەیە بپارێزن.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەل وڵاتانی کیشوەری ئەفریقییا و لەم نێوەندەشدا چاوەڕوانی ئەوەیان لە گشت وڵاتانی دۆست هەیە کە لە جەنگی دژ بە داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن، چونکە داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکار بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.
لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. لەم بوارەشدا کۆنسولی گشتی سودان ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتەکەیان لەگەل باشووری سودان کرد و ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەشدا بە بە لێکتێگەیشن و سینگفراوانییەوە گەلانی ناوچەکە رێز لە ویست و ئیرادەی یەکتر بگرن.
Subscribe to:
Posts (Atom)