مهسرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لهگهڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق تاوتوێ دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٢-٢٠١٩ له دیدیارێكی نێوان مهسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی تاوتوێ كران.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تیشک خستە سەر پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاڵوگۆڕكردنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژە بە دوا هەنگاوەکانی هەڵبژاردن و لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، تیشکی خستە سەر میکانیزمی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، "لە داهاتوودا ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین و سەقامگیری کوردستان بۆ ئـێمە گرینگە".
پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە بەگشتی و ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی رەوشی ناوچە ئاڵۆزەکانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.