Saturday, February 16, 2019

Masrour barzani مەسروور بارزانی لە میونشن لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە


Masrour barzani مەسروور بارزانی لە میونشن لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینە

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە.

لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور و بارزانی و جەواد زەریف دیدارێکییان ئەنجامدا و تیایدا چەند پرسێکییان تاوتوێکرد.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو".

راشیگەیاند: "باسمان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هەروەها باسیشمان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کرد".

لەبارەی پەیوەندی کۆماری ئسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زەریف گووتی: "دەمانەوێ پەیوەندی زۆر پتەومان هەبێت بە تایبەت لە رووی ئابوورییەوە و لە داهاتووشدا، ئەو پەیوەندییانە بەهێزتر دەکەین".

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دەڵێت: "باسمان لە کابینەی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە کرد".

هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Masrour barzani مەسرور بارزانی و گێر پیدەرسن کۆبوونەوە



Masrour barzani مەسرور بارزانی و گێر پیدەرسن کۆبوونەوە


مەسرور بارزانی و گێر پێدەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە.

لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور و بارزانی و گێر پیتەرسن ئەمڕۆ کۆبوونەوە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەش ئەنجام بدات.

هەر ئەمڕۆ و پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

بڕیارە مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.‌

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Masrour barzaniمەسروور بارزانی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە




لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ و لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

دوای ئەم کۆبوونەوەیە، بڕیارە مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.‌

 له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیدا، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا كۆده‌بێته‌وه‌ و پێش ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Friday, February 15, 2019

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی CDU كۆبووه‌وه‌ Masrour Barzani



مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی CDU كۆبووه‌وه‌   Masrour Barzani


مه‌سرور بارزانی، راوێژكاریی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوه‌ر، سه‌رۆكی پارتی CDU، كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشنه‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت و مه‌سرور بارزانیش به‌ داوه‌تێكی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری تێدا ده‌كات.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Masrour Barzani مه‌سرور بارزانی و فالح فه‌یاز له‌ میونشن كۆبوونه‌وه‌




مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌ باره‌ی گرنگی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان (ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان).

مه‌سرور بارزانی روونیشی كرده‌وه‌، كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار زیادیان كردووه‌ته‌وه‌.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و فكری توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه‌، پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی هه‌یه‌.

له‌ باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووكیش، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی سووریا و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی تاووتوێ كرا.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن


کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن
مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ (15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019) له‌ ميونشن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه‌ و دواتر له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو.



له‌و باره‌يه‌وه‌ مه‌سرور بارزانى له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه‌، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بوو. باسى په‌يوه‌ندييه‌ مێژووييه‌كانى گه‌له‌كانمان كرد. هه‌روه‌ها باسمان له‌ ره‌وشى سووريا و رێگاكانى زيادكردنى ئاستى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، سايتى ئاژانسى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، مه‌سرور بارزانى نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به‌ داهاتووى كورد له‌ سووريا ده‌ربڕيوه‌ و جه‌ختيشى له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتى بۆ قه‌يرانى سووريا كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گره‌نتى پاراستنى ماف و سه‌لامه‌تى كورد له‌ سووريا له‌ خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى هانى رووسياى داوه‌ كه‌ ئه‌و ئامانجانه‌ له‌ رێگه‌ى گفتوگۆوه‌ به‌ديبهێنێت.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نێردراوى كوردستان24 بۆ كۆنگره‌ى ميونشن، بارزان حه‌سه‌ن، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌سرور بارزانى له‌ ميونشن ده‌ستيان پێكرد و به‌شێك له‌ ديداره‌كان بۆ ميديا بووه‌ و به‌شێكى ديكه‌شى بۆ ميديا نه‌بووه‌.
گوتيشى: له‌ گرنگترين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى بوو له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، كه‌ له‌سه‌ره‌تادا سێرگى لاڤرۆڤ پرسيارى كرد له‌ مه‌سرور بارزانى ره‌وشى شه‌ڕى داعش چييه‌ له‌ عێراق و له‌ وه‌ڵاميشدا مه‌سرور بارزانى رايگه‌ياند، داعش به‌ ته‌واوى له‌ناو نه‌چووه‌ و پێويسته‌ هاوپه‌يمانان و رووسيا به‌رده‌وام بن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.

Saturday, February 9, 2019

مه‌سرور بارزانی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌دات Masrour Barzani




مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ خوان خۆسی ئیسكۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.

ئەمڕۆ 9/2/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خوان خۆسیە ئیسکۆبار ستێنمان باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا  کە كونسولی فەخری ئیسپانیا له‌ هەولێر ئامادە بوو پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و پەرەسەندنی رەوشی ناوچەکە تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی گەل و حکوومەتی ئیسپانیا لە پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کردەوە و باسی لەوە کرد، هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەکات و خوازیاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانەیە لە گشت بوارەکاندا.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی ئیسپانیا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئەوان رێز لە قوربانییەکانی گەلی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و هەوڵ و تێکۆشانەکانی گەلی کوردستان بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەگرن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ فره‌وانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەردوولایە له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

تاووتوێكردنی رەوشی گشتی ناوچه‌كه‌ و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تەوەرێکی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.