Sunday, March 5, 2017
Saturday, March 4, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جیانی ڤێرناتی دۆستی گه‌لی كورد ده‌كات
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جیانی ڤێرناتی سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستاندا، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولیر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا و جه‌خت له فرهوانتركردنی چالاكی سیاسی و ئابووری و به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه و (ڤێرناتی) رایگه‌یاند، ئیتاڵیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی رۆڵی (ڤێرناتی) له یارمه‌تیدانی دۆزی كورد، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند، كه رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكاندنی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه ئاماژه به ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، كه له ترسی توندوتیژییه‌كان و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووی تێده‌كه‌ن.
له دیداره‌كه ئاماژه به كێشه‌كانی مووسڵی دوای داعش كرا و (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌بوون، جارێكی دیكه دوای رزگاركردنی شاره‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا نه‌كرێت. هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانرا.

Thursday, February 23, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد
ئه‌مڕۆ 23/2/2017 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له (ئێكهارد برۆس) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان تاوتوكرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له ده‌ستپێكردنی دایه‌لۆگی جددی به مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرده‌وه و په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه دوای ده‌ركردنی داعش مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به گرینگی هه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی هاوته‌ریبی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كرێ، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه و ته‌نگژه سیاسیانه‌ی پێش داگیركردنی داعش له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، جارێكی دیكه ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا،گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی سه‌قامگیری و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
قاره‌مانێتی و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخێندرا و، دووپات له هاوكاری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
Tuesday, January 31, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ 31/1/2017 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (ئه‌تیلا تار) باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان به دورگه‌ی ئارام و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
له‌دیدارێكدا كۆمه‌ڵێك پرس، له نێویاندا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و هاریكاری سه‌ربازی تاوتوێكرا و جه‌خت له گرینگی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی راهێنانی سوپای هه‌نگاریا كرایه‌وه.
له‌وباره‌وه (مه‌سرور بارزانی) وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له تیمی راهێنه‌رانی سوپای هه‌نگاریا باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌رێمی كوردستان به دورگه‌ی ئارام و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتری هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق وێڕای دووپات كردنه‌وه له‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خی وڵاته‌كه‌یانه، راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له مه‌شق و راهێنان و كار‌كر‌ن بۆ زیاتركردنی یارمه‌تی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی دژ به داعش له پارێزگای مووسڵ و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، داعش ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری له‌ده‌ستداوه و له‌لێواری رووخان و له‌ناوچوون نزیك بۆته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدان و قوڵتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان كرا و (ئه‌تیلا تار) رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تیی و هاوبه‌شیی نێوانمان سوورین و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له بواره جیاجیاكاندا پشتمان پێ ببه‌ستێ.

Saturday, January 28, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق کرد
ئه‌مڕۆ 28/1/20177 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (فرانك بێیكهر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی زیاتری یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه، كه له نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز پێكهاتووه.له‌دیدارێكدا، كه به‌ئاماده‌بوونی (جۆن شارپ) هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو،دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ دوای نه‌مانی داعش تاوتوكرا.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی رۆشنایی خسته سه‌ر گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كانی ناوخۆ و جه‌ختی له پێویستی یه‌كریزی هێزه‌كانی كوردستان كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به هێزی زیاتره‌وه روبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان بێته‌وه له پێناو به‌دیهاتنی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كوردستان.هه‌روه‌ها باسی له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرده‌وه، كه ویستێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانه و رایگه‌یاند، گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی یه‌كسانی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق باسی له سیاسه‌ت و ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكاری وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
Subscribe to:
Posts (Atom)