Thursday, February 23, 2017

مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد





ئه‌مڕۆ 23/2/2017 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ (ئێكهارد برۆس) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌ گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان تاوتوكرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ ده‌ستپێكردنی دایه‌لۆگی جددی به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرده‌وه‌ و په‌یوه‌ست به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ دوای ده‌ركردنی داعش مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی هه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی هاوته‌ریبی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كرێ، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه‌ و ته‌نگژه‌ سیاسیانه‌ی‌ پێش داگیركردنی داعش له‌ شاره‌كه‌دا هه‌بوون، جارێكی دیكه‌ ده‌ربكه‌ونه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا،گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی سه‌قامگیری و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.

قاره‌مانێتی و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخێندرا و، دووپات له‌ هاوكاری و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment