مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جیانی ڤێرناتی سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستاندا، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولیر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا و جه‌خت له فره‌وانتركردنی چالاكی سیاسی و ئابووری و به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه و (ڤێرناتی) رایگه‌یاند، ئیتاڵیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی رۆڵی (ڤێرناتی) له یارمه‌تیدانی دۆزی كورد، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند، كه رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكاندنی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه ئاماژه به ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، كه له ترسی توندوتیژییه‌كان و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووی تێده‌كه‌ن.
له دیداره‌كه ئاماژه به كێشه‌كانی مووسڵی دوای داعش كرا و (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌بوون، جارێكی دیكه دوای رزگاركردنی شاره‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا نه‌كرێت. هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانرا.

No comments:
Post a Comment