لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فرانك به‌یكه‌ر بالوێزی بریتانیا له عێراق به ئاماده‌بوونی ئه‌نگز مه‌كی كۆنسولی گشتی بریتانیا له‌هه‌ولێر دوا ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
بابه‌تی قه‌یرانی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی دانوستانه‌كان بوو.راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به پێویستیی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كانی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و گوتی: هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه جیا له به ئه‌نجام گه‌یاندنی چاكسازی و رێكخستنهوی سیسته‌می ئیداری و ئابووری و دارایی هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست و شه‌فاف.
مه‌سرور بارزانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی به به‌رپرسیار زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رلایه‌نه و به پێی قه‌باره‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌ن به‌رپرسیارن و بۆیه‌شه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه ئه‌ركی چاكسازی له ئه‌ستۆ بگرن و پاڵپشتی له پرۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پرۆسه‌ی چاكسازی كاتی پێویسته، به‌ڵام هه‌رێم پێویستیی خێرا و هه‌نووكه‌یی به پاڵپشتی دارایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه پاڵپشتی پێشمه‌رگه و خه‌رجیی به‌ره‌كانی جه‌نگ دواكه‌وتنی زیاتر هه‌لناگرێ.