لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (خافێر هورتادو میرا) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌ڵبگرێ له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستاندا.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا ره‌وشی رووداوه‌كان و پلاتفۆرمی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا تاوتوكرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه ده‌كرێ ئه‌و پلاتفۆرمه به‌كار بهێندرێ بۆ داواكردنی پشتیوانی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه سرووشتیه‌كانی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، له‌وباره‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگێكی به‌رزتر لاگیری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ر دڵۆپێك له خوێنی پێشمه‌رگه پشتیوانی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌لی كورد ده‌به‌خشێ و گوتی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه ده‌بێ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی دۆسته‌كانمان كاری زیاتر بكات. هه‌روه‌ها خافێر هورتادو میرا رایگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان وه‌ك رێزلێنانێك له‌و قاره‌مانێتییه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌رامبه‌ر نواندوویێتی خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت.
No comments:
Post a Comment