راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه له هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس رایگه‌یاندووه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوون و پێنه‌دانی مووچه به پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوویی رووبه‌ڕووی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش به موعجیزه ده‌زانێت.
مه‌سرور بارزانی پێیوایه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره له ناردنی ھاوكاریی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ی به دانپێدانانی به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا، پێشمه‌رگه له بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كات و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بگرێته ئه‌ستۆ.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به جه‌ختكردنه‌وه له مافی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه له عێراق، رایگه‌یاندووه، كوردستان باشوور ئێستا سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام مافی خۆیه‌تی هاوشێوه‌ی ته‌واوی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان، مافی سه‌ربه‌خۆبوون به كاربهێنێت.
مه‌سرور بارزانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به چاوێكی یه‌كسان سه‌یری كورد و عه‌ره‌ب نه‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان په‌راوێزبخه‌ن، ئه‌وا نابێت گله‌یی ئه‌وه له سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ن، كه چاره‌سه‌رێكی باشتر له مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا بدۆزێته‌وه. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وڵاتانی جیهان له‌و راستییه بگه‌ن، كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافی ره‌وای گه‌لی كورده، هه‌ركاتێك كورد به كاتێكی گونجاوی زانی موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆی بكات، رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی.
No comments:
Post a Comment