مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی رایگه‌یاند ئه‌و وێنه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره له راستیی. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی؛ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره له راستیی، چونكه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ئه‌منیی ته‌واو جێگیر دایه و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ست به ئارامیی و به‌رقه‌راریی ئاسایش ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی قه‌یرانی ئابووریی به مه‌ترسیی زانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گوتی ؛ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووریی بووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه ئابوورییه‌كه له داعش گه‌وره‌تر و زیاتره.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێكه مووچه‌ی پێشمه‌رگه وهێزه ئه‌منییه‌كان وكارمه‌ندانی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگای نیگه‌رانیی ئه‌و هێزانه، ئه‌و هۆكاره‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم دروستكردووه.
No comments:
Post a Comment