ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كۆڕێكى سیاسی‌دا كه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕێكیخستبوو , مه‌سروور بارزانى چه‌ندین ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیدار به ئێستا و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى شیكرده‌وه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌شی ڕوون كرده‌وه .
له كۆڕه‌كه‌دا كه به‌رپرس و كارگێر و ئه‌ندام و كادرى پێشكه‌وتووى تێكڕاى لق و مه‌كته‌به‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون , مه‌سروور بارزانى ڕه‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستانى ڕوونكرده‌وه و تیاشیدا دۆخى هه‌رێمه‌كه‌ى به سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و سیستمى حوكمڕانیكردنیشی له هه‌رێمى كوردستان به پرۆسه‌یه‌كى دیمو‌كراتى كه ڕۆژ له دواى ڕۆژ جێگیرتر ده‌بێت , هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و بۆچوون و بانگه‌شه ڕه‌شبین و نێگه‌تیڤانه‌شی كه‌له‌سه‌ر دیموكراتیه‌تى هه‌رێمه‌كه لێره و له‌وێ له ئارادان , ڕه‌تكرده‌وه و ئاینده‌ى دیمو‌كراتى له هه‌رێمى كوردستان , به ئومێد به‌خش , وه‌سفكرد .
له بابه‌تى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانیش كه ئێستا دۆسێیه‌كى گه‌رموگوڕى ڕۆژه , مه‌سروور بارزانى ڕایگه‌یاند كه ده‌ستوورى هه‌رێم به قۆناغ و ڕێوشوێنه یاساییه‌كانى خۆیدا تێپه‌ڕیوه و ڕا و بڕیارى خه‌ڵكى كوردستان , یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌شی كه باس له ئاینده‌ى ده‌ستووره‌كه ده‌كه‌ن , مه‌سروور بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاینده‌ى پرۆژه ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات , ته‌نیا خه‌ڵكى كوردستانه و وا پێویسته خه‌ڵكى كوردستان مافى ئاسایی و سروشتى خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوورى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان و پرسه چاره‌نووسسازه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت .
سه‌باره‌ت به پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست , مه‌سروور بارزانى به پێگه‌یه‌كى به‌هێز و كاریگه‌ر كه له تێكڕاى هاوكێشه‌كاندا , ڕۆڵى كاریگه‌ریی بونیانه‌رانه‌ى هه‌یه , له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و پێگه‌یه‌ى هه‌رێمه‌كه‌شی بۆ یه‌كگرتووى كورد و یه‌كڕیزى سیاسی , گه‌ڕانده‌وه .
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراقیش مه‌سروور بارزانى پابه‌ندبوونى هه‌مووانى به ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق , وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان دانا و جێگیربوونى دیموكراتییه‌تیشی له عێراق وه‌ك زامنى مانه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یی ووڵاته‌كه شیكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كورد له ناوچه‌كه , مه‌سروور بارزانى ماف و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردى به بنه‌ماى سه‌ره‌كى هه‌ر گۆڕان و پێشڤه‌چوونێك دانا و ئاشتى و لێك تێگه‌یشتنیشی وه‌ك میكانیزمێك بۆ گه‌یشتنى كورد به تێكڕاى ماف وخواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى , شیكرده‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی پارتى و كارى ڕێكخراوه‌یش , مه‌سروور بارزانى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریی كوردستانى به ئه‌وله‌وییه‌تى كار و ئامانجى پارتى وه‌سفكرد و داواى له ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ریی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد تا بۆ قۆناغى گه‌شه‌سه‌ندوترى داهاتوو , ساز و ئاماده‌بن .