Wednesday, April 3, 2013

مه‌سرور بارزانی ساڵیادی ده‌رچوونی خه‌بات پیرۆز ده‌كات



به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات ، په‌یامێكی پیرۆزبای ئاراسته‌ى سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات كرد ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و ده‌ستی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان ده‌گوشم و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.

رۆڵی رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دیار و به‌رچاوه‌، هه‌م وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان، هه‌م وه‌ك داكۆكیكارێك له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی كه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدان به‌دیهاتوون.
ئه‌مرۆش له‌ سایه‌ی ئه‌و سه‌قامگیری و ئاسایشه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره‌‌ و له‌و ره‌وشه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێ ئه‌‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌خوازن له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی هه‌یه‌، له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست به‌ خوێنه‌ران به‌رده‌وام بن و، به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له‌ پێناو باڵاكردنی ئه‌زموونی كوردستاندا ‌ ‌ ده‌ستنیشانی ناته‌واوی و كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌میشه‌ داكۆكیكار و به‌شێك له‌ خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌‌، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رخستنی هه‌ڕه‌شه‌ و پیلانه‌كانی، كه‌ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ ساردكردنه‌وه‌ و بێ ئومێدكردنی هه‌یه‌، سه‌رمه‌شق بن.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.

مه‌سرور بارزانی
3-4-2013

No comments:

Post a Comment