Sunday, February 17, 2019

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ رێكخراوی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌كات



به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 66 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندام و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە:
بەبۆنەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان "یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان"، پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکرای لاوانی کوردستان دەکەین، پێویستە وەک هەمیشە لاوانی کوردستان بە مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی و رێزگرتن لە بەها نیشتمانییەکانی دوور لە هزری توندڕۆیی پەروەردە بکەن، بۆ ئەوەی توانا و وزەی لاوانمان لەپێناو پێشکەوتن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتری نیشتمان بێت.
جارێکی دیكه‌ سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم. 
مەسرور بارزانی
 ١٧ی شوباتی ٢٠١٩.

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنى رێکخراوی قوتابيان پیرۆز دەکات


مەسرور بارزانی، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكدا پيرۆزبايى له‌ قوتابيانى كوردستان كرد، به‌ بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى رێكخراوى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان.
ده‌قى په‌يامه‌كه‌:
سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
سڵاوی زانست و خەبات
بە بۆنەی 66 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان(یەکێتی قوتابیانی کوردستان) پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم کادیر و ئەندامان و تێکڕای قوتابیانی کوردستان دەکەین، داواکارین وەک هەمیشە بە پەڕی لێبووردەیی و بەرپرسانەوە لە پێناو بەرەپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی و بەهێزکردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمان بۆ دابینکردنی دواڕۆژێکی رووناکتر و ئاسوودەتر بۆ خاک و گەلەکەمان لە کارو خەباتی رێکخراوەیی خۆتان بەردەوام بن.
جارێکی دی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم
مەسرور بارزانی
17ی شوباتی 2019

Saturday, February 16, 2019

لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن

a




مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.

له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ میونشن مه‌سرور بارزانی رایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندین پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاووتوێ كرد.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشمان به‌ چڕی کرد هاوكات ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشمان خسته‌ڕوو.

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ داوه‌تی فه‌رمی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كردووه‌، كه‌ رۆژی هه‌ینی 15ی شوبات ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد و رۆژی 17ی مانگیش كۆتایی دێت.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی تاووتوێ كردووه‌.

مەسرور بارزانی و ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوە Masrour Barzani




ئه‌مڕۆ 16/2/2019، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

له‌ باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، بارزان حه‌سن، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌رقاش، بۆ ئه‌مڕۆ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بێت‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی جیهان له‌ میونشن.

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه‌ش: وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا, نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.   

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه Masrour Barzani



مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه   Masrour Barzani


ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌شداره‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه‌ باسیان له‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش كردووه‌ و، گرنگیان به‌ توانا و هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ داوه‌ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گرنگ وه‌سف كردووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای جیهان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه‌ش: نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، وه‌زری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و خاتو ئیلیسا سلۆتكین، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیش، بڕیاره‌ کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆببێتەوە.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری تره‌مپ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌



مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری تره‌مپ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌

له‌ به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی جیهان له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌.

لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە, کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق بوون.

بڕیاریشه‌ کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

مەسرور بارزانی و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سوریا کۆبوونەوە




مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاندریو پیک، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی و لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ شەممە 16/02/2019 مەسرور بارزانی لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا و وەزیری بەرگری تورکیا بوون.

کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی بەردەوامی دەبێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.