Wednesday, April 12, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له(تۆبیاس ئیلوۆد) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش ده‌رفه‌ته‌بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی درێژخایه‌ن و واقیعیانه‌ی ته‌واوی كێشهكۆن و نوێكانی عێرق.
له‌دیدارێكدا، كه به‌ئاماده‌بوونی (فرانك بێكه‌ر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و (كاروان جه‌مال) نوێنه‌ری حككهمهتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو،پهیوهندییهدووقۆڵییهكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و پهرهسهندنهسیاسی و سه‌ربازییه‌كان و قۆناغی دوای داعش له‌عێراق تاتوێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا دووپات له‌بایه‌خی به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشهسیاسیهكانی به‌ر له‌شه‌ڕی داعش كرایه‌وه. لهوبارهوهمهسرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌نه‌بوونی متمانهلهنێوان پێكهاته‌كان دا و رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق نه‌بوونی متمانه‌یه، به‌ڵام تێكشكاندنی داعش ده‌رفه‌تێكی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ ده‌ستكردن به‌چاره‌سه‌ركردنی واقیعیانه‌و درێژخایه‌نی سه‌رجه‌م كێشهكۆن و نوێكانی عێراق.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیدارهكهگفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌مساڵدا هه‌رێمی كوردستان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، چونكهكاتی هاتووههێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گوێ له‌داوای خه‌ڵكی خۆیان بگرن.
له‌لای خۆیهوهوهزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌بڕیاری حكوومه‌تی به‌ریتانیا دا، كهلهپێشكهشكردنی پشتیوانی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گرینگ ده‌زانێ و رایگه‌یاند، ده‌كرێ هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی گه‌شاوی دیموكراسی بێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دووپات لهبههێزكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌شه‌ڕی جیهانی تیرۆریزم كرایه‌وه.
Tuesday, March 7, 2017
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری دەزگەی شا سەلمانی سعوودیە دەكات
رۆژی سێشەممە 7.3.2017 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە د. عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بن محەمەد ئەلرەبیعە، سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای شا سەلمانی شای سعودیە بۆ هاوکاریی مرۆیی کردووە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و ریازیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.
لەکۆبوونەوەیەکدا، عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز سوپاسی حکوومەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ هاوکاریکردن و لەخۆگرتنی ئاوارە عێراقییەکان و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی دەربڕیوە.
سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای شا سەلمان بۆ هاوکاریی مرۆیی هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ”چاوی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا“.
هەروەها مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای سوپاسکردنی سعودیە، رایگەیاندووە، گەلی کوردستان ”مەینەتیی و ئاوارەیی زۆری بینیوە، بۆیە زۆر باش لە مەینەتی ئاوارە و لێقەوماوان دەگات“.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئاوارە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتیی و عێراق بە تایبەت ”وەک پێویست“ هاوکاریی کوردستانیان نەکردووە و ”زۆر جاریش“ بەغدا رێگریی لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هەولێر کردووە.
بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ناکۆکییە تائیفییەکانی نێوان سوننە و شیعە، زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون.
بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013ـەوە، کە بە فەرمانی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بڕدرا، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
Sunday, March 5, 2017
Saturday, March 4, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جیانی ڤێرناتی دۆستی گه‌لی كورد ده‌كات
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جیانی ڤێرناتی سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستاندا، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولیر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا و جه‌خت له فرهوانتركردنی چالاكی سیاسی و ئابووری و به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه و (ڤێرناتی) رایگه‌یاند، ئیتاڵیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی رۆڵی (ڤێرناتی) له یارمه‌تیدانی دۆزی كورد، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند، كه رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكاندنی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه ئاماژه به ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، كه له ترسی توندوتیژییه‌كان و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووی تێده‌كه‌ن.
له دیداره‌كه ئاماژه به كێشه‌كانی مووسڵی دوای داعش كرا و (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌بوون، جارێكی دیكه دوای رزگاركردنی شاره‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا نه‌كرێت. هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانرا.

Thursday, February 23, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد
ئه‌مڕۆ 23/2/2017 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له (ئێكهارد برۆس) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان تاوتوكرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له ده‌ستپێكردنی دایه‌لۆگی جددی به مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرده‌وه و په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه دوای ده‌ركردنی داعش مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به گرینگی هه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی هاوته‌ریبی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كرێ، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه و ته‌نگژه سیاسیانه‌ی پێش داگیركردنی داعش له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، جارێكی دیكه ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا،گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی سه‌قامگیری و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
قاره‌مانێتی و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخێندرا و، دووپات له هاوكاری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
Subscribe to:
Posts (Atom)