Saturday, February 27, 2016
مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆبوونه‌وه
لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فرانك به‌یكه‌ر بالوێزی بریتانیا له عێراق به ئاماده‌بوونی ئه‌نگز مه‌كی كۆنسولی گشتی بریتانیا له‌هه‌ولێر دوا ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
بابه‌تی قه‌یرانی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی دانوستانه‌كان بوو.راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه ئاماژه‌ی به پێویستیی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كانی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و گوتی: هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه جیا له به ئه‌نجام گه‌یاندنی چاكسازی و رێكخستنه‌وی سیسته‌می ئیداری و ئابووری و دارایی هه‌رێم له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست و شه‌فاف.
مه‌سرور بارزانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی به به‌رپرسیار زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رلایه‌نه و به پێی قه‌باره‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌ن به‌رپرسیارن و بۆیه‌شه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه ئه‌ركی چاكسازی له ئه‌ستۆ بگرن و پاڵپشتی له پرۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پرۆسه‌ی چاكسازی كاتی پێویسته، به‌ڵام هه‌رێم پێویستیی خێرا و هه‌نووكه‌یی به پاڵپشتی دارایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه پاڵپشتی پێشمه‌رگه و خه‌رجیی به‌ره‌كانی جه‌نگ دواكه‌وتنی زیاتر هه‌لناگرێ.
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا کرد
لە رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠١٦ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (خافێر هورتادو میرا) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌ڵبگرێ له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستاندا.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا ره‌وشی رووداوه‌كان و پلاتفۆرمی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا تاوتوكرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه ده‌كرێ ئه‌و پلاتفۆرمه به‌كار بهێندرێ بۆ داواكردنی پشتیوانی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه سرووشتیه‌كانی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، له‌وباره‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگێكی به‌رزتر لاگیری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ر دڵۆپێك له خوێنی پێشمه‌رگه پشتیوانی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌لی كورد ده‌به‌خشێ و گوتی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه ده‌بێ یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ یارمه‌تیدانی دۆسته‌كانمان كاری زیاتر بكات. هه‌روه‌ها خافێر هورتادو میرا رایگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان وه‌ك رێزلێنانێك له‌و قاره‌مانێتییه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌رامبه‌ر نواندوویێتی خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت.
Thursday, February 18, 2016
مه‌سروور بارزانى: ده‌بێت له كاتێكى گونجاو‌دا ريفراندۆم ئه‌نجامبدرێت
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياند، قه‌يرانى سه‌ره‌كى هه‌رێم قه‌يرانى سياسييه و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێت. گوتيشى: ريفراندۆم له كاتێكى گونجاو‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانى گوتى: "دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى باس له ميكانيزمى چاكسازى ده‌كرێت".
له باره‌ى ئه‌نجامدانى پرسى ريفراندۆمه‌وه، گوتى: "ئه‌و پرسه له كاتێكى گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و پارتى مه‌بده‌ئييه‌ن پشتيوانى ده‌كات و ده‌بێت له كاتى گونجاوى خۆي‌دا كه لايه‌نى په‌يوه‌نديدار و ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات ديارى ده‌كات، ئه‌نجامبدرێت".
له باره‌ى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، گوتى: "سه‌ره‌كيترين قه‌يرانى هه‌رێم، قه‌يرانى سياسييه و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پارتى به هيچ شێوه‌يه‌ك سڵى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكرێت و بێگومان ئه‌و قه‌يرانه پێويستى به گفتوگۆ هه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر".
مه‌سروور بارزانى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى قوتابیان و یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستانى پیرۆز كرد
مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی 63یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی هه‌ردوو یه‌كێتی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌دوو بروسكه‌ی جیادا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانى هه‌ردوو رێكخراو ده‌كات و تێیدا داوا له‌یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات زیاتر نزیكبن له خواست و داواكارییه‌كانی توێژی قوتابیان و ده‌ڵێ: داهاتوو به توانای قوتابیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها داوا له‌لاوانی كوردستانیش ده‌كات ، كه‌پێشه‌نگ بن له په‌روه‌رده‌كردنی لاوان و جۆشدانیان به خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه و ده‌ڵێ: ئێستا كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمانه.
مه‌سرور بارزانی هه‌ر له بروسكه پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئاماژه به رۆڵی كارا و كاریگه‌ر و قوربانییه‌كانی هه‌ردوو ( یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) له‌مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ده‌دات.
مه‌سرور بارزانی: ئه‌و وێنه‌ی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشێ دووره له راستیی
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی رایگه‌یاند ئه‌و وێنه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره له راستیی. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی؛ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكێشن دووره له راستیی، چونكه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ئه‌منیی ته‌واو جێگیر دایه و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له خه‌ڵكی ئه‌مریكا هه‌ست به ئارامیی و به‌رقه‌راریی ئاسایش ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی قه‌یرانی ئابووریی به مه‌ترسیی زانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گوتی ؛ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووریی بووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه ئابوورییه‌كه له داعش گه‌وره‌تر و زیاتره.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێكه مووچه‌ی پێشمه‌رگه وهێزه ئه‌منییه‌كان وكارمه‌ندانی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگای نیگه‌رانیی ئه‌و هێزانه، ئه‌و هۆكاره‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم دروستكردووه.
Wednesday, February 10, 2016
Subscribe to:
Posts (Atom)