Wednesday, February 10, 2016
مه‌سرور بارزانی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه له هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس رایگه‌یاندووه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوون و پێنه‌دانی مووچه به پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوویی رووبه‌ڕووی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش به موعجیزه ده‌زانێت.
مه‌سرور بارزانی پێیوایه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره له ناردنی ھاوكاریی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ی به دانپێدانانی به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا، پێشمه‌رگه له بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كات و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بگرێته ئه‌ستۆ.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به جه‌ختكردنه‌وه له مافی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه له عێراق، رایگه‌یاندووه، كوردستان باشوور ئێستا سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام مافی خۆیه‌تی هاوشێوه‌ی ته‌واوی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان، مافی سه‌ربه‌خۆبوون به كاربهێنێت.
مه‌سرور بارزانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر به چاوێكی یه‌كسان سه‌یری كورد و عه‌ره‌ب نه‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان په‌راوێزبخه‌ن، ئه‌وا نابێت گله‌یی ئه‌وه له سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ن، كه چاره‌سه‌رێكی باشتر له مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا بدۆزێته‌وه. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وڵاتانی جیهان له‌و راستییه بگه‌ن، كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافی ره‌وای گه‌لی كورده، هه‌ركاتێك كورد به كاتێكی گونجاوی زانی موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆی بكات، رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی.
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن كرد
ئه‌مڕۆ 10/2/2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له به‌ڕێز (برونۆ ساكۆمانی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن ئاماژه‌یدا به بارگرانی تێچووی دارایی جه‌نگی تیرۆریستانی داعش به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازی و دیپلۆماته‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش گۆڕییه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی باسی له گرنگی رێكاری سه‌ربازی و پابه‌ندبوونی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌په‌له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرده‌وه و جه‌ختی له بارگرانی تێچووی ئه‌و جه‌نگه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه یارمه‌تی دارایی پێشمه‌رگه بكرێ.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن تیشكی خسته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی كه‌نه‌دا له‌بواری جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌نه‌دا له مه‌شق پێكردن و دابینكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: ئه‌وه‌ش جددیه‌تی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه نیشان ده‌دات و ئێمه له هاوكارییهكانماندا بۆ هه‌رێمی كوردستان شه‌رم ناكه‌ین.
به‌رده‌وامبوون و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا له بواره جیاجیاكاندا و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

Sunday, February 7, 2016
مەسروور بارزانی: ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان لە دیمانەیەکیدا له‌گه‌ل هەفتەنامەی گوڵان ڕایگەیاند، كه گرنگه ریفراندۆم ببێته ئه‌و هۆكاره‌ی یه‌كڕێزیی ناوماڵی كورد رێك بخاته‌وه و ده‌بێت ده‌ستكه‌وته نشتمانییهكانیش بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرینگییه‌كی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نشتمانی بده‌ن و ته‌نیا بیر له ململانێی سیاسی و فراوانكردنی پێگه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه.
مسروور بارزانی، دەربارەی پرسی ڕیفڕاندۆم و چاکسازییەکانی حکوومەت و شەڕی داعش و دۆخی ناوچەکە ڕای خۆی خستووەتە ڕوو و، هەرچێ پێوەست بە ڕیفڕاندۆمە دەڵێت: سه‌یره هه‌ندی كه‌س ده‌ڵێن كات گونجاو نییه بۆ ریفراندۆم. چۆن كات گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێن چی‌یان ده‌وێت؟ ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان.
مەسروور بارزانی ڕوونی دەکاتەوە کە سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سروشتیی گه‌له‌كه‌مانه و كه‌س ئه‌و مافه به ئێمه نابه‌خشێت، به‌ڵكو لێمان سه‌ندراوه و پێویسته هه‌ر كاتێ بۆمان كرا، موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه بكه‌ین. ئێستا زۆر له وڵاتانی دنیا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه غه‌درێكی مێژوویی له خه‌ڵكی كوردستان كراوه و، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه.
لەبارەی جەنگی داعشیشیەوە دەڵێ، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تێكشكاندنی دوژمن و رووخاندنی وره‌ی دوژمن هه‌یه. به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر ئاماژه‌یه به توانای هێزه تایبه‌تییه‌كانی خۆمان وه‌ك دژه‌تیرۆر كه له ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌توانن له پاڵ هێزه هاوشێوه‌كانیان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنی وا ورد و گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی، به‌رده‌وام له هه‌موو ویستگه و پێوهندییهكانماندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان باسمان له پێداویستی چه‌ك و لۆجستیكی و هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه كردووه و به شانازییه‌وه توانیومانه به‌رهه‌می باشیش به‌ده‌ست بێنی.
ئەو هەروەها گوتی، ئێستا پێداویستیی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی پێشمه‌رگه مووچه و میزانییه‌ی گونجاوه كه به‌داخه‌وه نه‌بوونی بودجه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دۆخه‌كه و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و بیر و باوه‌ڕی به‌هێزی نه‌بێت، هیچ هێزێك به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره ناگرێت.
مەسروور بارزانی دەشڵیت، پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی نیزامی و رێكخراو و خاوه‌ن ئه‌زموون پێویستی به هه‌موو چه‌كێكه كه هێزه مودێڕنه‌كان هه‌یانه. تا چه‌كی باشتر و قورس‌تر و كاریگه‌رتر له‌به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بێت، پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و زیانی كه‌متر ده‌بن.

شاندێكى باڵاى پارتی به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ جه‌نگى تاڵه‌بانى كرد
لە رێکەوتی ٦-٢-٢٠١٦ شاندێكی باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌سرور بارزانی ، ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی، سیداد بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو شێج جه‌نگی تاڵه‌بانی برا گه‌وره‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد.
شانده‌كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به‌گه‌رمی پێشوازی كران و دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانیان به‌بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و له خوای گه‌وره داواكار بوو خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌گشت لایه‌ك ببه‌خشێ و هیوایان خواست ئه‌مه‌دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.
Subscribe to:
Posts (Atom)