Wednesday, February 10, 2016
Sunday, February 7, 2016
مەسروور بارزانی: ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان لە دیمانەیەکیدا له‌گه‌ل هەفتەنامەی گوڵان ڕایگەیاند، كه گرنگه ریفراندۆم ببێته ئه‌و هۆكاره‌ی یه‌كڕێزیی ناوماڵی كورد رێك بخاته‌وه و ده‌بێت ده‌ستكه‌وته نشتمانییهكانیش بۆ هه‌موو لایه‌ك بێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرینگییه‌كی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نشتمانی بده‌ن و ته‌نیا بیر له ململانێی سیاسی و فراوانكردنی پێگه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه.
مسروور بارزانی، دەربارەی پرسی ڕیفڕاندۆم و چاکسازییەکانی حکوومەت و شەڕی داعش و دۆخی ناوچەکە ڕای خۆی خستووەتە ڕوو و، هەرچێ پێوەست بە ڕیفڕاندۆمە دەڵێت: سه‌یره هه‌ندی كه‌س ده‌ڵێن كات گونجاو نییه بۆ ریفراندۆم. چۆن كات گونجاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێن چی‌یان ده‌وێت؟ ئه‌نجامی ریفراندۆم باشترین به‌ڵگه ده‌بێت بۆ دیاركردنی ویستی خه‌ڵكی كوردستان.
مەسروور بارزانی ڕوونی دەکاتەوە کە سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سروشتیی گه‌له‌كه‌مانه و كه‌س ئه‌و مافه به ئێمه نابه‌خشێت، به‌ڵكو لێمان سه‌ندراوه و پێویسته هه‌ر كاتێ بۆمان كرا، موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه بكه‌ین. ئێستا زۆر له وڵاتانی دنیا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه غه‌درێكی مێژوویی له خه‌ڵكی كوردستان كراوه و، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه.
لەبارەی جەنگی داعشیشیەوە دەڵێ، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تێكشكاندنی دوژمن و رووخاندنی وره‌ی دوژمن هه‌یه. به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر ئاماژه‌یه به توانای هێزه تایبه‌تییه‌كانی خۆمان وه‌ك دژه‌تیرۆر كه له ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌توانن له پاڵ هێزه هاوشێوه‌كانیان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنی وا ورد و گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی، به‌رده‌وام له هه‌موو ویستگه و پێوهندییهكانماندا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان باسمان له پێداویستی چه‌ك و لۆجستیكی و هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه كردووه و به شانازییه‌وه توانیومانه به‌رهه‌می باشیش به‌ده‌ست بێنی.
ئەو هەروەها گوتی، ئێستا پێداویستیی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی پێشمه‌رگه مووچه و میزانییه‌ی گونجاوه كه به‌داخه‌وه نه‌بوونی بودجه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دۆخه‌كه و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و بیر و باوه‌ڕی به‌هێزی نه‌بێت، هیچ هێزێك به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره ناگرێت.
مەسروور بارزانی دەشڵیت، پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی نیزامی و رێكخراو و خاوه‌ن ئه‌زموون پێویستی به هه‌موو چه‌كێكه كه هێزه مودێڕنه‌كان هه‌یانه. تا چه‌كی باشتر و قورس‌تر و كاریگه‌رتر له‌به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بێت، پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و زیانی كه‌متر ده‌بن.

شاندێكى باڵاى پارتی به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ جه‌نگى تاڵه‌بانى كرد
لە رێکەوتی ٦-٢-٢٠١٦ شاندێكی باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌سرور بارزانی ، ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی، سیداد بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو شێج جه‌نگی تاڵه‌بانی برا گه‌وره‌ی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كرد.
شانده‌كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به‌گه‌رمی پێشوازی كران و دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانیان به‌بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و له خوای گه‌وره داواكار بوو خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌گشت لایه‌ك ببه‌خشێ و هیوایان خواست ئه‌مه‌دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.
Sunday, January 24, 2016
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازی له‌باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كرد
لە رێکەوتی 24/1/2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ میكانیزمێكی كارا بۆ پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كان له پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بدۆزرێته‌وه.
لە دیدارێكێدا، كه دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە شنگال و كاریگەریی ئەو سەركەوتنانە لەسەر شەڕه‌كه تاوتوێكرا. مه‌سرور بارزانی دووپاتی له بایەخی تێكشكاندنی سه‌ربازییانه‌ی داعش و ئازادكردنی موسڵ كرد، كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئایندهی شه‌ڕه‌كه‌وه ده‌بێت، هەروەها تیشكی خسته سه‌ر كاریگه‌ره ده‌روونییه‌كان و ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزی عێراقیی و كاریگەریی ئه‌و هەماهەنگییه لە مسۆگه‌ری سەركەوتن و رایگه‌یاند، پێویسته میكانیزمێكی كارا بۆ پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كان بدۆزرێته‌وه، كه نه‌بێته هۆی دروستبوونی حه‌ساسیه‌ت له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌دا.
هەر لەم دیداره‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر سەردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و ئەنجامی ئەو سەردانە بە سوودبەخش وەسف كرا و له‌وباره‌وه ستیوارت جۆنز رایگه‌یاند، واشنتۆن له كاریگه‌ری قەیرانی ئابووری و كێشەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێده‌گات. هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە، كە پێویستە هاوپه‌یمانی جیهانی لە تێپەڕاندنی ئه‌و قەیران و كێشانه‌دا یارمەتیی هه‌رێمی كوردستان بدات.
بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

Thursday, January 14, 2016
مه‌سرور بارزانی: پێویسته ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی جیهانی دژی داعش زیاتر هاوكاری و پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/1/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی (جه‌نه‌ڕاڵ گریكۆر دی سانت كۆینتن) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه تا ئێستاش داعش و تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، باشترین بهڵگههێرش و په‌لاماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بوو.
ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ زیاتر هاوكار و پاڵپشتی یه‌كتری بكرێت و پێویستهوڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی جیهانیدا له‌پێداویستی و تێچووی شه‌ڕه‌كه‌دا پاڵپشتی زیاتری پێشمهرگهبكهن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمهرگهكرد و رایگه‌یاند، له‌وكاته‌ی شهڕهكهدهستی پێكردووه، هێرشه‌كه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردووی داعش دژ بهسهنگهرهكانی به‌رگری پێشمهرگهیهكێك بوو له‌گه‌وره‌ترین هێرشه‌كانی، به‌ڵام به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانی پێشمهرگهتێكشكێندرا.
مه‌سرور بارزانی، داوای له‌شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا كرد، پێویسته‌له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی جیهانیدا دووپات له چاره‌سه‌ری كێشهئابووری و دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، كه‌به‌هۆی بڕینی بودجهلهلایهن به‌غدا، تێچووی زۆری شه‌ڕ، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیهوهسهرۆكی شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا بهنیازهكۆمهڵێك هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانیكردنی زیاتری پێداویستی شهڕهكهبۆ هێزی پێشمهرگهلهشهڕی داعشدا.
تاوتوكردنی بارودۆخی سیاسی به‌گشتی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌ربازی بۆ زیاتر گۆشه‌گیركردنی تیرۆریستانی داعش به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوو.
Subscribe to:
Posts (Atom)