Thursday, January 14, 2016

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی جیهانی دژی داعش زیاتر هاوكاری و پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ن




ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/1/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له شاندێكی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ (جه‌نه‌ڕاڵ گریكۆر دی سانت كۆینتن) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه تا ئێستاش داعش و تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، باشترین به‌ڵگه‌هێرش و په‌لاماره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بوو‌. 

ئه‌مه‌ش ده‌خوازێ زیاتر هاوكار و پاڵپشتی یه‌كتری بكرێت و پێویسته‌وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی جیهانیدا له‌پێداویستی و تێچووی شه‌ڕه‌كه‌دا پاڵپشتی زیاتری پێشمه‌رگه‌بكه‌ن.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌كرد و رایگه‌یاند، له‌وكاته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ده‌ستی پێكردووه، هێرشه‌كه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردووی داعش دژ به‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه‌یه‌كێك بوو له‌گه‌وره‌ترین هێرشه‌كانی، به‌ڵام به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌تێكشكێندرا.

مه‌سرور بارزانی، داوای له‌شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا كرد، پێویسته‌له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی جیهانیدا دووپات له چاره‌سه‌ری ‌كێشه‌ئابووری و دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌، كه‌به‌هۆی بڕینی بودجه‌له‌لایه‌ن به‌غدا، تێچووی زۆری شه‌ڕ، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌سه‌رۆكی شاندی باڵای سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا به‌نیازه‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ پشتیوانیكردنی زیاتری پێداویستی شه‌ڕه‌كه‌بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌له‌شه‌ڕی داعشدا.

تاوتوكردنی بارودۆخی سیاسی به‌گشتی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌ربازی بۆ زیاتر گۆشه‌گیركردنی تیرۆریستانی داعش به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوو.

No comments:

Post a Comment