به
بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گشت
هاونیشتمانیانم له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه
ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ئه‌م ساڵه نوێیه ساڵی كۆتایی هاتنی گشت
نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان و جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایش له
ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بێت.
ئومێده‌وارین ئه‌م خوێنرشتنه له سوریا
كۆتایی پێ بهێنرێت و سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا، به تایبه‌تی گه‌لی كوردمان
به مافه ره‌واكانیان شاد ببن و له ئاشتی و ئارامیدا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م
وێرانكارییه بسڕنه‌وه، له كاتێكدا پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین كه
عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه و گرژیی به‌خۆیه‌وه گرتووه و گرینگترینیشیان كێشه‌ی
نێوان هه‌رێم و لایه‌نێكی بڕیار به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له به‌غدایه،
هیوادارین به پابه‌ندبوونی گشت لایه‌ك به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی یه‌كسانی
و به‌شداریی راسته‌قینه له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا ئه‌م كێشانه كۆتایی پێ
بهێنرێت و عێراق له هه‌ر جۆره عه‌قلییه‌تێكی تاكڕه‌وی و پاوانخوازی
دووركه‌وێته‌وه.
له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیشدا هیوادارین
هه‌روه‌ك ئێستا به ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی بتوانین ڕووبه‌ڕووی گشت
پێشهاته‌كان ببینه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پته‌وتركردنی ئه‌م
ته‌باییه و به‌تایبه‌ت ئه‌م یه‌كڕیزییه ده‌بێت له ناوچه
كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بێت، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان جێگه‌ی پێزانینی گشت
پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه و ئومێدبه‌خشه بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی
پرشنگدار بۆ گه‌له‌كه‌مان له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.
له‌م دۆخه‌دا،
جێگه‌ی خۆیه‌تی په‌رۆشیی خۆمان بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆماری عێراقی
فیدرال جه‌نابی مام جه‌لال دووباره بكه‌ینه‌وه و له خوای گه‌وره
ده‌پاڕێینه‌وه هه‌رچی زووتر باری ته‌ندروستیی به‌ریزیان باشتر ببێت،
گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌لماندی كه گه‌لێكی خاوه‌ن وره و
به‌هێزه و ئاماده‌یه له كاتی پێویستدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز هه‌ڵوێست
بنوێنێت و به‌رگری له ده‌سكه‌وته نیشتمانیه‌كانی بكات، ئه‌م گه‌له
شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكه، بۆیه‌شه له‌م بۆنه‌یه‌دا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ
زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان داواكارم كه ئاستی
خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانی په‌ره‌ی پێبدرێت و به توندی هه‌رجۆره
گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییهتێك كه رێگره له خزمه‌تگوزاریی زیاتر بنبڕ
بكرێت.
داواكارم كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی به كێشه
سیاسییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، بابه‌تی چاكسازیی ریشه‌یی، له
بهراهییهكانی جێگه‌ی بایه‌خی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بێت، هه‌موو
پیشكهوتنه سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم له سایه‌ی ئاسایش و
سه‌قامگیریی هه‌رێمه، بۆیه‌شه له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته ده‌ستخۆشانه و
سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا ماندوونه‌ناس و
گیانله‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
بكه‌م و ئاواتم ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ییانه. جێگه‌ی خۆیه‌تی
لێره‌دا ئازایه‌تی و خۆراگریی برا پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری
وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه له‌م كه‌شه سه‌خته‌ی وه‌رزی زستاندا به
وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له ده‌ستوور و وه‌ستانی
دژ به عه‌قلییه‌تی دیكتاتۆریانهن.
جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ
پیرۆزه و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی پێكهاته‌كانی
نیشتمانه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه.
مه‌سرور بارزانی
2012/12/31