ئهمڕۆ دووشهممه، رێكهوتى 11/2/2013، بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رادیساڤ پێترۆڤیچ باڵیۆزی وڵاتی سربیا لە عێراق کرد
ئەمەو لەم دیدارەدا باڵیۆزی سربی ئاسوودەیی خۆی بەرامبەر ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاواتی خواست کە ئەم سەقامگیرییە باڵی بەسەر سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراقدا بکێشێت تاکو هەموو عێراق لە شێوەی کوردستان، لە سایەی ئاسایش و ئارامیدا پێشکەوتنی ئابووری و ئاوەدانی بەخۆوە ببینێت ، هەروەها سەفیری سربی ویستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان تاکو لە بواری جیاجیا وەبەرهێنانی زیاتر لە کوردستاندا بکەن و پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی کوردستان فراوانتر و پتەوتر بکەن.
لە بەرامبەردا بەرێز مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر فراوانبوونی پەیوەندییەکانی هەرێم لە گەڵ وڵاتێکی گرینگی وەک سربیا پێشان دا و ئامادەیی خۆی دەڕبڕی بۆ هاوکاری پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە و هەر لەم بوارەدا بەرێزیان جەختی لە سەر بەرزکردنی ئاستی پەیوەندی فەرمیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا کرد و هیوای خواست هەرچی زووتر وڵاتی سربیا کۆنسولگەریی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە، لە بەرامبەردا سەفیری سربی ئاماژەی بەودەدا کە تاوتوێی کردنەوەی کۆنسولگەری دەکەن و وەک قۆناغی یەکەمیش نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی لە هەرێمدا دەکەنەوە.
هەر لە میانەی ئەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی دوا رەوشی عێراق ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە سەر پێویستی بەردەوامی دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەریی گرفتەکانی دەڤەرەکە کردەوە.
No comments:
Post a Comment