ئه‌مرۆ به‌چاودێرى و ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و كه‌سایه‌تیانى ئه‌كادیمى، له ئاهه‌نگێكى تایبه‌تدا خولى 17ى ئه‌كادیمیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆتایى هات و خولى 18ش ده‌ستى پێكرد.
له ئاهه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن قادر قه‌چاغ به‌رپرسى ئه‌كادیمیاى پارتیه‌وه، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ده‌رچوونى ئه‌و (83) كادرى وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ باس لێوه‌كرد و گوتى ئه‌وانه دواى شه‌ش مانگ له خوێندنى وانه‌و بابه‌تى جیاجیا له‌لایه‌ن كه‌سانى ئه‌كادیمیه‌وه، به‌ئاست و وزه‌یه‌كی تره‌وه به‌شدارى كار‌و چالاكیه‌كانى سیاسى ده‌بنه‌وه.
دواتر له وته‌یه‌كیدا تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه، سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى له ده‌رچوانى خولى 17ى ئه‌كادیمیاى پارتى كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى پارتیه‌وه به‌و ئومێده دروستبووه‌و دامه‌زراوه كه ئومێدى مانه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانج و مافه ڕه‌وه‌كانى به خه‌ڵكى كوردستان ببه‌خشێت، نه‌ك ته‌نها ببێته چه‌ترى كۆبوونه‌وه‌ى توێژێك یان پێكهاته‌یه‌كى دیاریكراوى خه‌ڵكى كوردستان.
دواتر سه‌رۆك بارزانى داواى له‌سه‌رجه‌م كادیر و به‌رپرسانى پارتى كرد كه زیاتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌ستى پێده‌كرێت تێكه‌ڵى خه‌ڵك و هاووڵاتیان ببن و به‌قه‌دره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و شۆرشگێڕانه بكه‌ن كه ته‌مه‌نێكى زۆریان به خه‌بات و تێكۆشان به‌خشیووه.
له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و هێزه‌كانى به‌ناو ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و له‌شكركێشیه‌كانى حكومه‌تى عێراق و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، سه‌رۆك بارزانى گوتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و به درێژایى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور تا به‌ئه‌مرۆ ده‌گات زۆر هه‌وڵمان داوه كه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى هه‌ر شه‌ڕو خوێن ڕشتنێكین، به‌ڵام له‌كاتى په‌لاماردان و هێرشى ناره‌وادا بێگومان وه‌ڵامى خۆمان ده‌بێت و سه‌رده‌مى قبوڵكردنى تاكره‌وى و سته‌م كۆتایى هاتووه.

No comments:
Post a Comment