هاوپەیمانان لە چاکسازیی و هاوکاریی و راهێنانی هێزهكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن
ئەمرۆ دووشەممە 21/1/2019 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لهگهڵ جەنەڕال ئۆستن ڕێنفورت، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە بەغدا و شاندی یاوەری، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه پەیوەندیدارەکان و روبهڕوبوونهوهی هەڕەشەی تیرۆریزمی داعش تاوتوێ دهكهن.
له دیدارهكهدا مەسروور بارزانی، وێڕای جهختكردنهوه له هاوکاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له جموجۆڵ و روبهڕوبوونهوهی ههڕهشهكانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستیزانی بە هاوکاریی هەمە لایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕبکرێن".
لای خۆیانهوه شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند: "خوازیارن ئەو هەماهەنگیانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە چاکسازی و هاوکاریی و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن".
No comments:
Post a Comment