Masrour barzani مەسروور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 15/1/2019، مهسروور بارزانی، راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وهزیری دهرهوهی فهڕهنسا كۆبوونهوه
لەم دیدارەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێکران و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەردوو گەلی فەرەنسا و كوردستان لە بوارە جیاجیاکان كرایەوە.
لەسەرەتای دیدارەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی فەرەنسا و ههوڵهكانى سەرۆک ئیمانوێل ماكرۆنی کرد لە پشتیوانی و یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان، بەوەی فەرەنسا لە گشت قۆناغەکاندا هاوكار و پشتیوانێکی گەورەی خەباتی گەلی كوردستان بووە.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق تیشکی خستە سەر پێشڤەچوونەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە بە رەچاوکردنی دەستوری عێراق ھەوڵ بۆ نەھێشتنی کێشەکان دەدرێت.
هەر لەو دیدارەدا لەبارەی ئەگەر و هەلومەرجەکانی بارودۆخی سوریا جەخت لە گرینگی هێورکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەک کرایەوە، کە ویست و مافی هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت.
لەلای خۆیەوە ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و تیشکی خستە سەر شێوازی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و رایگەیاند، پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان مێژوویی و گرینگن . هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە قۆناغی نوێی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا، دووپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەی لە پشتیوانی و هاوکاری هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
No comments:
Post a Comment