مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ له هه‌ولێر كۆبوه‌وه.
مايك پۆمپيۆ، ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى به‌غداى به‌جێهێشت روويكرده شارى هه‌ولێرى پايته‌خت و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی 8 وڵات ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌رده‌ن، میسر، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه، كوه‌یت و عه‌ممانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانیكردنی عێراق له كارنامه‌كه‌ی پۆمپیۆدا نه‌بووه و به نهێنی هاتووه‌ته عێراق.
No comments:
Post a Comment