Wednesday, November 8, 2017
Wednesday, September 27, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا APPG)) کرد
لە رێکەوتی 27/9/2017 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا APPG))، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی (جاك لۆپرێستی) بۆ چاودێریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هاتبوونه كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان باسی له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پرۆسه‌كه زۆر به باشی به‌ڕیوه‌چوو، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ده‌ن. له‌وباره‌وه (لۆپرێستی) وێڕای پیرۆزباییكردن له‌گه‌لی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك به‌ریتانیا پشتگیری له‌ڕای خه‌ڵك و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان ده‌كه‌ن و گوتی: ئێمه زۆر به‌و ریفراندۆمه خۆشحاڵ بووین.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی باسی له هه‌نگاوه‌كانی دوای ریفراندۆم كرد و داوای له شانشینی به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رۆڵی خۆیان بگێرن و هانی عێراق بده‌ن ده‌ست بكات به گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستفزازی دووربكه‌وێته‌وه له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری، كه داوای ئێمه و جیهانی ئازاده و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان مافێكی سرووستی خۆی پیاده كرد، كه له چارتهرهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگیره. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گووشار له عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه یه‌كلابێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامیدان و درێژه‌دان به یارمه‌تییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا.
Wednesday, July 12, 2017
ههڤپهيڤينی مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان لەگەل K24
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و له جه‌نگی 3 ساڵه‌ی داعشدا، رۆڵێكی فراوانیان له پاراستنی ئاسایشی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌كانی جه‌نگیشدا هه‌بووه، به‌رده‌وام نوێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بیانیانه‌ش له هه‌موو ئاسته‌كان ده‌بینێ كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی داعش له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئێستا زیاتر كار له دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌كات.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی ئه‌مریكا ووڵاتانی دیكه‌ی كردووه. له ئاستی ناوخۆییش چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت كۆنفرانسی تایبه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكردووه و له ناوه‌ڕاستی مانگی 12 ی 2016 دا له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان - دهۆك به به‌شداری شاره‌زایان و كه‌سانی پسپۆڕ و به‌رپرسانی ناوخۆیی و عێراقی و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان "كۆنفرانسی سەربەخۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دەرفەت" بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و له‌مپه‌ره‌كان سازكرد.
ئێستاش كه له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قسه له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌كه ده‌كات، زۆرترین قسه‌كانی بۆ باسكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌رخان ده‌كات، هه‌ر بۆیه له‌م دیداره تایبه‌ته‌ی كوردستان 24، ته‌واوی پرس و باسه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازه ته‌رخانكراوه، كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 7/6/2017 بڕیاریاندا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌م دیداره هاوكاتی ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی كوردستانیشه، كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاریاندا چه‌ند شاندێك بۆ وتووێژ و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی كوردستان كه تا ئێستا خۆیان ساغنه‌كردووه‌ته‌وه و عێراق و توركیا و ئیران و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێكبهێنن، ئیستاش شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپی گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ستپێبكه‌ن.
راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی كوردستان 24 گه‌شبینه به‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگ به (به‌ڵێ) ده‌ده‌ن و بڕیاردانی كورد له‌م قۆناغه‌دا به چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌زانێت كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی.
مه‌سروور بارزانی پرسی ریفراندۆم له پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌تریش ده‌بینێت و ده‌ڵێت "ئەم پرسە پرسێكی نیشتمانییە نەك موزایەدە، تەنانەت ناتوانم بڵێم ئەمە پرسێكی نەتەوەییشە چونكە نەتەوەی جیاواز لە كوردستان دەژین و ئاینی جیاواز لە كوردستان ھەیە، ئەمە پرسێكی نیشتمانییە و ھەموو ھاوڵاتییەك مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆی دیاری بكات".
ده‌رباره‌ی كۆده‌نگی و به‌شدارینه‌كردنی هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی: "پێمان خۆشە ھەموو لایەنێك بەشدار بێت لەسەر بڕیاری ریفراندۆم و لە پرۆسەكە كۆدەنگییەكی نیشتمانی ھەبێ، چونكە ئەوە گرینگییەكی زیاتر بە پرۆسەكە دەدات، لەبارەی ئەو لایەنانەشەوە كە داوای كۆدەنگی دەكەن یان دەڵێن كاتەكە گونجاو نییە ، گەر تەماشای وڵاتان بكەیت دەبینی زۆر جار كۆدەنگی نەبووە، بەڵكو كەسانێك داكۆكیان كردووە لەو دۆزە، بە ھەر حاڵ پرسی سەربەخۆیی پرسێكی دیموكراسییە و گەر لایەنێك نەیەوێ بەشدار بكات ئەوە بڕیاری خۆیەتی".
مه‌سروور بارزانی به وردی قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان و ئه‌و هۆكارانه كردووه كه بوونه‌ته هۆی ئه‌و بڕیاره له‌م كاته‌دا و پێی وایه جگه له‌وه‌ی ریفراندۆم مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاته‌كه گونجاوه‌و له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌لومه‌رجه‌كه تا راده‌یه‌كی باش له باره‌و پێویسته خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خۆیان بده‌ن كه چی‌یان ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هیچ كه‌سێك نه‌ڵێت ئه‌وه بۆچوونی لایه‌نه‌كانه و ببێته خواست و داوكاری خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌رگرنگی گفتوگۆكه كوردستان 24 ده‌قی ته‌واوی گفتوگۆ تهلهڤیزیۆنییهكهی مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى مەکتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
هەڤپەیڤین : فەرهاد مەلا رەسووڵ
- ئێوە یەكێكن لەو كارەكتەرانەی بە جددی كار لەسەر پرسی ریفراندۆم دەكەن و لە ھەموو كۆڕ‌و كۆبوونەوەیەكدا كارتان بۆ كردووە ئایا پێتان وایە كە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەو ھەنگاوە؟
* پێموایە ھەموو كاتێك پێویستە مرۆڤ وەك مەبدەئێك تەماشای پرسی سەربەخۆیی بكات چونكە ئەوە مافی ھەموو گەلێكە، گەر سەیری پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بكەین دەبینین ئامانج لەو رێكخراوە ڕێزگرتنە لە مافی گەلان و پاراستنی پێكەوە ژیان و مافی چارەنووسە، بۆیە پێموایە ئێستا كاتەكە گونجاوە و رەنگە دواشكەوتبێت.
پرسی گونجاوی كات پەیوەستە بە بەرژەوەندی لایەنەكان، ئێمە پێمانوایە ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان و ھەندێك كەسی تریش پێیانوایە ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆیان، بۆیە پێویستە سوود لەم دەرفەتە ببینین و بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین.
- كەسانێك دەڵێن ئێوە ئەم پرسە بۆ موزایەدەی سیاسی بەكاردەھێنن ئایا ئەم پرسە بۆ موزایەدەیە یان پرسێكی نیشتیمانییە؟
* ئەم پرسە پرسێكی نیشتمانییە نەك موزایەدە، تەنانەت ناتوانم بڵێم ئەمە پرسێكی نەتەوەییشە چونكە نەتەوەی جیاواز لە كوردستان دەژین و ئاینی جیاواز لە كوردستان ھەیە. ئەمە پرسێكی نیشتمانییە و ھەموو ھاووڵاتییەك مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆی دیاری بكات. گەر لایەنێك نایەوێت بەشداربێت لەم شانازییە كە ریفراندۆم و ھەنگاونانە بەرەو سەربەخۆیی ئەوا بڕیاری خۆیەتی، بەڵام ئەمە نە موزایەدەی سیاسییە نە موزایەدەی حزبییە، بەڵكو پرسێكی نیشتمانییە و پەیوەستە بە مافی ھاووڵاتیان.
- ھەندێك كەس دەڵێن ریفراندۆم موزایەدەیە، چونكە رەنگە لەم پرسە پاشگەزببنەوە؟
* بەھیچ شێوەیەك وا نییە، ئەو لایەنانەی كە لە كۆبوونەوەی حەوتی مانگی شەش بەشدار بوون بڕیاریان داوە لە 25 مانگی نۆی ئەمساڵ ریفراندۆم بكرێت و ئەم بڕیارەش پاشگەزبوونەوەی تیادا نییە.
- ھەندێك لە لایەنەكان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نین و پێیانوایە كاتەكەی گونجاو نییە، یان دەڵێن پێویستە كۆدەنگییەك ھەبێ، پێتانوایە دەكرێ بەبێ كۆدەنگی ئەم سەربەخۆییە رابگەیەندرێ؟
* پێمان خۆشە ھەموو لایەنەکان بەشدار بن لە ریفراندۆم و لە پرۆسەكە كۆدەنگییەكی نیشتمانی ھەبێ، چونكە ئەوە گرینگییەكی زیاتر بە پرۆسەكە دەدات، ئێمە ڤیتۆمان لەسەر ھیچ كەس و لایەنێك نەبووە و ئەوانەی بەشدار نەبوون لە بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری خۆیان بووە، ناكرێت ھیچ لایەنێكیش ڕێگری بكات لە بڕیاردانی خەڵك لە چارەنووسی خۆی.
لەبارەی ئەو لایەنانەشەوە كە داوای كۆدەنگی دەكەن یان دەڵێن كاتەكە گونجاو نییە، گەر تەماشای وڵاتان بكەیت دەبینی زۆر جار كۆدەنگی نەبووە، بەڵكو كەسانێك داكۆكیان كردووە لەو دۆزە، بە ھەر حاڵ پرسی سەربەخۆیی پرسێكی دیموكراسییە و گەر لایەنێك نەیەوێ بەشداری بكات ئەوە بڕیاری خۆیەتی، بەڵام سەربەخۆیی بۆ ئەو كەسانەشە كە دەنگیان پێنەداوە.
- كەواتە گەر لایەنێك یان چەند لایەنێكیش بەشدار نەبن ئێوە پاشەكشە ناكەن؟
* بەڵێ، چونكە ریفراندۆم گەڕانەوەیە بۆ رای خەڵك، خەڵك بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدات یان نا، لای ئێمە ریفراندۆم ئامانج نییە، بەڵكو ریفراندۆم ھۆكارێكە بۆ بیستنی رای خەڵك، ئامانجی ئێمەش جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەیە، گەر لایەنێك دەنگ بە سەربەخۆیی نەدات ئارەزووی خۆیەتی، بەڵام ئێمە بڕوامان وایە كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان لایەنگری ئەنجامدانی ریفراندۆمن و دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن.
خەڵكی كوردستان باش دەزانێ كێ لە ماوەی رابردوو بەرگری لە كەرامەت و نیشتمانی خەڵكی كوردستان كرد، پێموایە گەر یەكێك ئامادە نەبووبێ بەرگری لە نیشتمانەكەی بكات چۆن ڕێگە بەخۆی دەدا بڕیار لە چارەنووسی خەڵك بدا، یان چۆن خەڵك رێگە بەوە دەدا كەسانێك بۆ جارێكیش سەنگەرێكی پێشمەرگەیان بەسەر نەكردووەتەوە یان بریندار و شەھیدێكیان بەسەر نەكردووەتەوە دژایەتی ریفراندۆم بكەن یان پروپاگەندەی ئەوە بكەن كە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نییە.
- ئەو بەربەستانە چین كە دێنە بەردەم مەسەلەی سەربەخۆیی ئایا رێگرییەكان ناوخۆیین یان دەرەكی؟
* بەدرێژایی مێژوو ھەردوو جۆر بەربەست ھەبووە، یان دۆخی نێودەوڵەتی لەبار نەبووە، یان بارودۆخی ناوخۆیی لەبار نەبووە بۆ ئەوەی كورد بە ئامانجی خۆی بگات، بەڵام ئێستا پێمانوایە دۆخەکە لە رووی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە لە ھەموو كاتێك لەبارترە، سەرباری ئەو گرفتانەی ھەمانە.
- واتە خەڵك دڵنیابێت لەوەی بەربەستەكان بەربەستی گەورە نین؟
* من پێموایە نەخێر، راستە كار و ھیمەتی دەوێ، بەڵام گەر خەڵكی كوردستان بڕیار بدات كەس ناتوانێ ڕێگری لەو پرسە بكات.
- ھەندێك دەڵێن بۆ ریفراندۆم پێویستە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، كاراكردنەوەی پەرلەمان بەكوێ گەیشت؟
* پێموانییە تەنیا ئەوە كێشە کە بێت بەڵكو پەیوەندی نێوان لایەنەكان و چەند كێشەیەكی ناوخۆیی ھەمیشە بوونەتە جێگەی فشار و چەندین بیانوو ھەن كە ھەمیشە باس دەكرێن، راستە كێشە و قەیرانی نێوخۆییمان ھەیە، بۆ ئێمەش كاراكردنەوەی پەرلەمان گرینگە، بەڵام مافی یەك لایەن نییە خۆی بە داكۆكیكاری كاراكردنەوەی پەرلەمان بزانێ، بەڵكو ئێمە وەك پارتی بە سیفەتی ئەوەی خاوەنی زۆرترین كورسین لە ھەموو لایەنێك زیاتر داكۆكی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەین و پێمانوایە پێویستە كاراكردنەوەی پەرلەمان لە خزمەتی پرسە نیشتیمانییەكان بێت و ناكرێ وەك بابەتێكی حزبی تەماشای بكەین، لە بارەی قەیرانەكانی دیكە دەمەوێ ھەڵوەستەیەك بكەین و تەماشای جیھان بكەین. بڕوانە زۆر وڵات ھەیە كە سەربەخۆن و تووشی قەیران بوون، قەیران لە ئەنجامی ریفراندۆم و سەربەخۆییەوە درووست نەبووە بەڵكو قەیرانەكان وا دەكەن كە ئێمە ریفراندۆم بكەین، چونكە بەھۆی قەیرانەكانەوە ئێمە بیرمان لە چارەسەرێكی گونجاو كردووەتەوە، ھەرچەندە كاراكردنەوەی پەرلەمان رەنگە زۆر پێویست نەبێ، بەڵام ئێمە پێمانوایە ھەنگاوێكی باشە بۆ كۆكردنەوەی زۆرینەی خەڵك لەدەوری ئەم پرسە.
- ئێوە یەكێكن لەو كارەكتەرانەی كە گفتوگۆتان لەگەڵ وڵاتان كردووە لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ھەڵوێستی ئەوان چی بوو؟
* پێموایە ئەمە پرسێكە ھی خەڵكی كوردستانە، ناكرێ ئێمە بێبەش بین لە مافێك كە ئەوان چەندین ساڵە مومارەسەی دەكەن، بەڵكو ئێمە دەبێ ئەو مافە پەیڕەو بكەین و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتان بكەین تا قەناعەت دێنن، ئەوەی من ھەستم كردووە ئەوەیە تاك تاكە وڵات ھەبووە دژی سەربەخۆیی بێت . بەتایبەتی لە رۆژئاوا كەس نەیگوتووە من دژی سەربەخۆیی كوردستان‌م، چونكە ئەمە دژی پرنسیپەكانی خۆیانە، ئەوان دژ نین بەڵكو ھەندێك جار نیگەرانن لە كاتەكە وپێیانوایە كاتەكە گونجاو نییە. لێرەدا هەڵوێستەکان دەبنە سێ بەش .
- ھەندێك دەڵێن لەوانەیه كاریگەری بۆسەر شەڕی دژ بە داعش ھەبێ.
- ھەندێك دەڵێن رەنگە ببێتە ناكۆكی لە سەر سنووری ئێمە و دراوسێكانمان.
- ھەندێك دەڵێن ئەمە كاریگەری بۆسەر ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەبێ.
بۆ ھەرسێ لەمانە وەڵاممان ھەیە، پێمانوایە كە ئیلتیزامی خەڵكی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پەیوەندی بە پەیوەندییە سیاسییەكانی ئێمە و بەغدا نییە، چونكە هەر ئەم عێراقە بوو كە لە ئەنجامی ھەڵە سیاسییەكان بۆشایی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی درووست كرد و لە ئەنجامیشدا قاعیدە و دواتر داعش درووستبوو.
لە ئەنجامی سیاسەتی ھەڵەی بەغدا یەك ملیۆن و 800 ھەزار كەس، ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوون، ئێمە شەڕی داعشمان دەكرد و میوانداریی یەك ملیۆن و 800 ھەزار كەسیشمان دەكرد.
ھەر ئەم عێراقە یەكگرتووەش بوو كە بودجەی ھەرێمی بڕی و خۆی بە خاوەنی ئەو ئاوارانە نەزانی كە ھاتنە ھەرێمی كوردستان.
ئێمە چاوەڕێمان دەكرد عێراق لە كاتی شەڕی داعش یارمەتی پێشمەرگە بدا، بەڵام نەك یارمەتی نەدا، بەڵكو ڕێگری لە پڕچەككردنی پێشمەرگەش دەكرد بە چەكی قورس.
ئێمە پێمانوایە پەیوەندی نێوان ئێمە و بەغدا ھەر چییەك بێت ئەوا ئیلتیزاماتی خەڵك و حكوومەتی كوردستان لە رووبەرووبوونەوەی داعش كەم نابێتەوە.
لە بارەی خاڵی دووەمەوە كە دەڵێن كاریگەری لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق ده‌كات پێمانوایە كە وڵاتانێك ھەن بەرژەوەندیان لەوەدایە كە چۆنییەتی پێكھاتنی حكوومەتی عێراق دیاری بكەن، بەڵام جگە لەوە تا ئێستا نەزاندراوە ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجامدەدرێ یان نا، گەر بڕوانیتە ھەڵبژاردنەكان دەبینی كە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان دیارە، چونكە لە سیستەمی ھەڵبژاردندا كورسی زۆر بە پارێزگا شیعییەكان دراوە و كورسی كەمیش بە پارێزگا كوردی و سونییەكان دراوە، كەواتە حكوومەتی عێراق ھەرچۆنێك بێ بریتی دەبێ لە زۆرینەیەكی شیعی بەرامبەر كەمینەیەكی سوننی و كوردی. كەواتە ھەرێمی كوردستان كاریگەرییەكی ئەوتۆی نییە لەسەر پێكھێنانی حكوومەتی عێراق.
لەبارەی ئەوانەی دەڵێن كە رەنگە گرژی دروستبێت با من شتێك بڵێم،
حكوومەتی عێراق دەبوو ماددەی 140 جێبەجێ بكات، بەڵام ئەم ھەموو ساڵە دەرباز بوو بۆ جێبەجێی نەكرد؟، كەواتە ھۆكاری جێبەجێنەكردنی ماددەی 140 حكوومەتی عێراقە، جگە لەمە ئەو ناوچانە رووبەڕووی ھەڕەشەی داعش بووه‌وه پێشمەرگە چووە ئەو شوێنانە و بەرگری لەوە كرد تا داعش نەتوانێ كوردستان داگیر بكات، تەنانەت ئەو شوێنانەی كە داگیر كرابوون بۆ ماوەیەك رزگاری كرد، ھەمووشمان دەزانین لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانە پاشەكشە ناكات، واتە كاتێك تەشەنوج درووستدەبێ كە حكوومەتی عێراق بوونی پێشمەرگەی لەو ناوچەیە پێ ھەزم نەكرێت، ئێمە دەمانەوێ ماف بۆ خەڵكی ئەو ناوچانە بگێڕینەوە تا خەڵكی ئەو سنوورەش بڕیار لە چارەسەری خۆیان بدەن. بۆیە پێمان وایە ھەر سێ بیانووەكە بیانووی راست نین و نابێ وامان لێ‌بكا واز لە بەرژەوەندی نیشتمانی خۆمان بھێنین.
- ئێستا ھەندێك لایەن كە دژی ریفراندۆمن كار لەسەر درووستكردنی دڵەڕاوكێ دەكەن و دەڵێن گەر ریفراندۆم ئەنجامدرا و سەربەخۆیی راگەیه‌ندرا؛ ئەوا خەڵك نەك ھەر رووبەڕووی ئەم قەیرانانە بەڵكو رووبەڕووی برسێتیش دەبنەوە.
* خەڵك مافی خۆیەتی بۆچوون لە بارەی ریفراندۆمەوە بدات، لەگەڵی بێت یا نا، بەڵام سەیرە كەسێك ھەبێ ھەوڵبدا ترس درووستبكات یان تا ریفراندۆم ئەنجامنەدرێ، پێموایە دەبێ خەڵك خۆی وەڵامیان بداتەوە، بڕوانە كەسانێكی زۆر لایەنگری ریفراندۆمن، بەڵام كەسانێك گرینگ‌یان پێنادەن، بەڵام گەر كەسێك پروپاگەندە دژی ریفراندۆم بكات یان ریفراندۆم بە مەترسی لە قەڵەم بدا ئەوا دەیكەنە سەردێڕی ھەواڵەكانیان.
پرسیارەكە ئەوەیە ئەو كاتەی ئێمە پەلامارمان درا و زوڵممان لێكرا خۆ پرسی ریفراندۆم لە گۆڕێ نەبوو، بۆیە ریفراندۆم مەترسی درووستناكات بەڵكو دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەم مەترسیانە دووبارە نەبنەوە.
ئێمە ئەزموونمان ھەیە بۆ ئەوەی رێگری لە درووستبوونەوەی شەڕ بكەین و وا بكەین نەوەكانی داھاتوو رووبەڕووی مەترسی نەبنەوە، دەبێ بە شێوەیەكی یاسایی نێودەوڵەتی خۆمان بپارێزین. ریفراندۆمیش تەنیا رێوشوێنێكە و بۆ سەربەخۆییە و سەربەخۆییش مەترسی درووستناكات بەڵكو دەیڕەوێنێتەوە.
- لە كوردستاندا تەنیا كورد ناژی بەڵكو توركمان و عەرەب و پێكھاتەی دیكەش دەژین ئێوە چۆن دڵنیاییان دەدەنێ بەوەی كە مافەكانیان پارێزراوە و چۆن دڵنیایی دەدەنە وڵاتانی دیکەش كە سەربەخۆیی مەترسی درووست ناكات؟
* پێشتر گوتم ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانییە نەك نەتەوەیی، ھەموو پێكھاتەكان ئازادن لەوەی چۆن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، پێمانوایە كە كوردستانی سەربەخۆ دەبێتە نموونەیەكی جوانی پێكەوە ژیان، گەر تەماشاش بكەین كوردستان ئێستە جێگەی شانازییە نەك تەنھا بۆ ئێمە بەڵكو بۆ ھەموو جیھان، چونكە لێرە پێكەوەژیان و لێبوردەیی ھەبووە ، ئێمە پێمان وایە ھەموو نەتەوە و ئاینەكان ئازادن لەوەی چۆن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن یان چۆن بژین.
گەر سەیری چەند ساڵی رابردووش بكەین ژمارەیەكی زۆر كەس كوردستانیان وەك پەناگە بەكارھێناوە و ئاوارەی ئێرە بوون ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەو قسەیەی ئێمە.
لەبارەی بەشێكی دیكەی پرسیارەكەتەوە گەر بڕوانینە چەند ساڵی پێشوو، دەبینین كە كوردستان ھەرگیز مەترسی نەبووە بۆسەر كەس، بەڵكو زیاتر فاكتەری سەقامگیری و خێر بووین، پێمان وایە دەكرێ كوردستان ببێتە دورگەیەك بۆ سەقامگیری و پێكەوە ژیان و ھەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر كەس.
- دوایین پرسیارم ئەوەیە كە ماوەی نێوان ریفراندۆم و سەربەخۆیی چەندە، ئایا چەندمان پێویستە تا بە سەربەخۆیی بگەین؟
* ئێمە ریفراندۆم دەكەین تا بۆچوونی خەڵكی خۆمان بزانین، گەر ئێستا بچین قسە لەگەڵ ھەر لایەنێك بكەن دەڵێ ئەمە بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانە، بەڵام گەر ریفراندۆم ئەنجام بدەین ئەوا بۆچوونی خەڵكە، كێشەی ئێمە و بەغدا تەنھا كێشەی شەڕی داعش و ئەمڕۆ نییە، بەڵكو ریشەیەكی قوڵی ھەیە و دوو جۆر چارەسەر ھەیە، یان ئەوەتا وەك ئەوەی حكوومەتی عێراق كردی توندوتیژی بەكاربھێنین وەك ئەوەی ئەوان دژایەتی كوردیان كردووە، یان بەشێوەی ئاشتیانە چارەسەری بكەین، ئێمە دەمانەوێ كێشەكان بە ئاشتی چارەسەر بكەین و بزانین خەڵكی كوردستان چی دەوێ .
ماوەی نێوان ریفراندۆم وسەربەخۆیی دەگەڕێتەوە سەر ئەنجامی گفتوگۆی ھەرێمی كوردستان و بەغدا، گەر بەغدا ھاتە پێشەوە ئەوا ماوەكە كورت دەبێتەوە، گەر بەغدا قبوڵی نەكرد ئەوا ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بڕیاری گەلی كوردستان و بۆ جارێكیش بێ بیر لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان و بەرژەوەندی نیشتیمانی خۆمان دەكەینەوە و چاوەڕوانی ئەوە نابین بزانین خەڵك چی لا پەسەندە.
- ئەگەر پەیامێکی تایبەتتان هەبێت؟
* من پەیامێكم ھەیە بۆ ھەموو خوشك و براكانم و داوایەكم ھەیە لێیان، جا ھەر بۆچوونێكیان ھەبێ، بير لە سەدەی رابردوو بكەنەوە كە بە سەدان ھەزار شەھید و قوربانییەكی زۆرمان داوە. با پەیامێكمان ھەبێ و بڵێین خوێنی ئەوان بە فیڕۆ نەچوو، دوای ئەو ھەموو ناخۆشی و قوربانییەی دامان ئێستا كاتی ئەوەیە بگەین بە ئامانجەكانمان، ھیوادارم ھەموو تاكێك لەم وڵاتە ئەم پرسە بە پرسی خۆی بزانێت و بەشداربێت لەوەی بە ئاواتەكانی خۆمان بگەین.
با خوێنی شه‌هیدان به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات و ئێمه با دڵی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه خۆش بكه‌ین و بڵێن خوێنی ئازیزانی ئێوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه.
بەرێزمهسرور بارزانی پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان کرد11-7-2017
بەرێز (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (د. ڤێجای كۆمار) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا، كه(دیپاك میگلانی) كونسوڵی گشتی هیندستان له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، رۆشنایی خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه له 25ی مانگی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
هه‌روه‌ها به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌و دۆخه سیاسی، ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه كرا، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی توندڕۆی وه‌ك داعش له ناوچه‌كه و عێراقدا. هه‌ر له‌م دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مووسڵ و به تێكشكاندنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی داعش دانرا، ئاماژه‌ش درا، كه شكاندنی بیری توندڕۆیی و توندوتیژی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا پێویستی به كار و هه‌ماهه‌نگی زیاتر پێویسته.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌و نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیانه كرا، كه گه‌لی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌سه‌ریدا هێنراون، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له ئه‌نجامی پێكه‌وه‌لكاندنی به‌زۆر له عێراقدا، گه‌لی كوردستان جۆره‌ها مه‌ینه‌تی بینیووه و تاوانی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق كراوه.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان به‌ڕێزه‌وه باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆر كرد‌و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌باتی گه‌لی كوردستانی دژ به هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان به‌رزنرخاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هیندستان له پشتیوانی و یارمه‌تیدانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
Saturday, June 24, 2017
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوڕوپا کرد 22-6-2017
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوڕوپا بە سەرپەرشتیی پاتریک سیمۆنێت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا کە چەندین بالیۆز و کۆنسولی وڵاتانی ئەوروپا ئامادەی بوون، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆیان لە سەر کرا.
هەر لەم کۆبوونەویەدا پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و شاندی ئەوروپی جەختیان لە سەر بنەمای گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان هەولێر وبە‌غدا کردەوە لە پێناو چارەسەریی گشت کێشەکان و لێکتێگەیشتنی زیاتر.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەدا، کە گەلانی کوردستان بە نیازن بە شێوازێکی دیموکراتیک خواستی خۆیان بە رێگەی ریفراندۆمەوە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشکرا بکەن و هەرێمی کوردستانیش رێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی خواستی هاووڵاتیانی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتیشی کردەوە، کە هەوڵی فراوانتر دەدرێت تاکو نیگەرانیەکان لە دەڤەرەکەدا بڕەوێندرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا بێت، کە کوردستانێکی سەربەخۆ فاکتەرێکی کاریگەرتر دەبێت لە جەنگی دژ بە تیرۆر و توندڕۆیی و بەشدارێکی کاراش دەبێت لە پێناو سەقامگیری و ئاشتەوایی لە دەڤەرەکەدا.
هەر لەم کۆبوونەویەدا پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و شاندی ئەوروپی جەختیان لە سەر بنەمای گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان هەولێر وبە‌غدا کردەوە لە پێناو چارەسەریی گشت کێشەکان و لێکتێگەیشتنی زیاتر.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەدا، کە گەلانی کوردستان بە نیازن بە شێوازێکی دیموکراتیک خواستی خۆیان بە رێگەی ریفراندۆمەوە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشکرا بکەن و هەرێمی کوردستانیش رێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی خواستی هاووڵاتیانی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتیشی کردەوە، کە هەوڵی فراوانتر دەدرێت تاکو نیگەرانیەکان لە دەڤەرەکەدا بڕەوێندرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا بێت، کە کوردستانێکی سەربەخۆ فاکتەرێکی کاریگەرتر دەبێت لە جەنگی دژ بە تیرۆر و توندڕۆیی و بەشدارێکی کاراش دەبێت لە پێناو سەقامگیری و ئاشتەوایی لە دەڤەرەکەدا.
Tuesday, June 20, 2017
مەسرور بارزانی: هەنگاوەکانمان بەرە و ریفراندۆم دەستوری و ئاشتیانەن 20-6-2017
نیوەڕۆی ئەمرۆ 20/6/2017 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جان کۆبیس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لە پەیوەندی بە ویستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کارای نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە هەر دوو قۆناغی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و ئاواتی خواست، کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە بەرامبەردا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی دەڤەرەکە و بۆ پرسی ریفراندۆمیش رێکاری دەستوووری گیراوەتە بەر، چونکە بە پێێ دەستوری عێراق پێگیری نەکردنی بەغدا بە دەستوور ئەم دەرگایەی بۆ گەلەکەمان واڵا کردووە، کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات، وێڕای ئەوەش لە گەل بەغدا بەردەوام دەبین لە دیالۆگێکی ئاشتیانە و بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە رێز لە خواست و ویستی هاووڵاتیان بگیرێت.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لە پەیوەندی بە ویستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کارای نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە هەر دوو قۆناغی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و ئاواتی خواست، کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە بەرامبەردا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی دەڤەرەکە و بۆ پرسی ریفراندۆمیش رێکاری دەستوووری گیراوەتە بەر، چونکە بە پێێ دەستوری عێراق پێگیری نەکردنی بەغدا بە دەستوور ئەم دەرگایەی بۆ گەلەکەمان واڵا کردووە، کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات، وێڕای ئەوەش لە گەل بەغدا بەردەوام دەبین لە دیالۆگێکی ئاشتیانە و بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە رێز لە خواست و ویستی هاووڵاتیان بگیرێت.
Saturday, June 17, 2017
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی ریفراندۆمیان تاوتوێ کرد 15-6-2017
لە رێکەوتی 15/6/2017 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فرانک بەیکر بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
لەم دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی دەڤەرەکە و پێشڤەچوونەکانی شەری دژ بە داعش تاوتوێ کران و هەردوولا کۆک بوون لە سەر هەماهەنگیی زیاتر لە پێناو بەردەوامیی جەنگی دژ بە تیرۆر و چارەسەریی گشت ئەو کێشە لەمێژینانەی کە لە دەڤەرەکەدا زەمینەخۆشکەر بوونە بۆ سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە کە هیچ ڕووداو و پێشهاتێک کاریگەریی لە سەر هاوپەیمانیی و هاوکاریی هەردوولا لە شەری دژ بە تیرۆردا نابێت.
هەر لەم دیدارەدا پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و باس لەوە کرا کە گەلانی ناوچەکە دەبێت بە یەکترقبوڵ کردن و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن تاکو گشت پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ماف و داخوازیەکانیان شاد ببن.
___________
Subscribe to:
Posts (Atom)